شه‌پۆلێكی سه‌رما و به‌فربارینی به‌هێز رووی له باشووری ئه‌فریقیا كردووه
K24- هه‌ولێر:
رادیۆی "ئه‌ی ئه‌ی بی سی"ی ئه‌فریقیای باشوور بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردوو كۆماری باشووری ئه‌فریقیا نزمترین پله‌ی گه‌رمای له مێژووی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد.
به‌گوێره‌ی ده‌زگای كه‌شناسی له باشووری ئه‌فریقیا، بۆ یه‌كه‌م جار له مێژوودا، شه‌وی رابردوو 23 له‌سه‌ر 24ی ئه‌م مانگه، نزمترین پله‌ی گه‌رما له 19 ناوچه‌ی ئه‌و وڵاته تۆماركرا و پله‌كانی گه‌رما له شاری كیمبرلی و ده‌وروبه‌ری بۆ 9.9 پله له‌ژێر سفری سه‌دی دابه‌زین، كه له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌زگای كه‌شناسییه‌وه له‌و وڵاته تا ئێستا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره پله‌كانی گه‌رما به‌مشێوه‌یه دابه‌زن.
هاوكات له شاری جۆهانسبێرگیش پله‌كانی گه‌رما گه‌یشتنه 7 پله‌ی ژێر سفر، له‌كاتێكدا له 19ی یۆلیۆی ساڵی 1995 نزمترین پله تۆماركرابوو، كه 6.3 پله‌ی ژێر سفری سه‌دی بوو.
هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و دابه‌زینه‌ی پله‌كانی گه‌رما، شه‌پۆلێكی به‌فربارینیش ناوچه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه، كه ماوه‌ی ساڵانێكی دوور و درێژه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به‌فر له‌و وڵاته ببارێت.
ده‌زگای كه‌شناسی له باشووری ئه‌فریقیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، به‌هۆی درووستبوونی شه‌خته چه‌ندین رێگای سه‌ره‌كی له‌و وڵاته داخراون، پێشبینیش ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله‌ی سه‌رما و به‌فربارینه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وام بێت.