ئه‌مه‌ریكا بڕیاریدا پاڵپشتییه‌كانى بۆ عێراق فراوانتر بێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، پاڵپشتى زیاتری عێراق ده‌كه‌ین، له بواره‌كانى ته‌ندروستى و خوێندنى باڵا و ئاواره‌كانى نێوخۆیی.
راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى هه‌ماهه‌نگى، نێوانى عێراق و ئه‌مه‌ریكا، بڕیاریاندا، كه پاڵپشتییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، فراوانتر بێت.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا له بواری ته‌ندروستى، (500) هه‌زار، ژه‌مه ڤاكسینى ڤایزه‌ر، ده‌به‌خشێته عێراق، هه‌روه‌ها پێدانى بڕی (800) هه‌زار دۆلار، بۆ به‌هێزكردن و باشتر به‌كار هێنانى كه‌ره‌ستەکانی پشكنینى پزیشكى، بەتایبەت، لە کاتی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئاماژه‌شیپێكرد، ئه‌مه‌ریكا، راهێنان به كارمه‌ندانى ته‌ندروستى عێراقى ده‌كات، له پێناو كه‌متركردنه‌وه‌ى مه‌ترسیی كاریگه‌رییه‌كانى پەتای كۆرۆنا، بۆ سه‌ر كارمه‌ندانى ته‌ندروستى.
له بواری مرۆیش، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا بڕى (155) ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكى، وه‌ك هاوكاری مرۆیی، بۆ عێراق دابینكردووە، لە بوارەکانی زیادكردنى بنكه‌ى ته‌ندروستى و په‌ره‌پێدانى خوێندنى ته‌ندروستى.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا، له بواره‌كانى وزه و ژینگه، هاوكاری عێراق دەكات، كه واشنتن بۆ باشتركردنى ره‌وشى ژینگه‌ى عێراق و كه‌متركردنه‌وه‌ى سووتاندنى گاز، هاوكاری به‌غدا، دەكات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به نیازە، له بوارەکانی، چاكسازى ئابووری، هاوكاری عێراق بكات، كاتێك حكومه‌تى عێراق ماوه‌یه‌كه پڕۆسه‌ى چاكسازى له وڵات، ده‌ستپێكردووه.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا، ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا، به بڕی (یه‌ك) ملیار دۆلار، وه‌به‌رهێنان له كه‌رتى تایبه‌ت لە عێراق دەكات، به‌تایبه‌ت بۆ دابینكردنى هه‌لی كار، هه‌روه‌ها بڕیاریشى داوه، كه چالاكوانان، رۆژنامه‌نووسان و ژنان، بپارێزێت.
بڕی (5.2) ملیۆن دۆلاریشی، بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقی دابینکردووە، كه بڕیاره له (10ى تشرینى یه‌كه‌م)ى ئه‌مساڵ، به‌ڕێوه بچێت، وێڕاى هاوكاری كردنى عێراق له بوارى مۆزه‌خانه و شوێنه‌وار.
سەرچاوە: الحرة
ک.ب