له سبه‌یه‌وه شه‌پۆلێكی گه‌رما روو له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سادق عه‌تییه، كه‌شناسی پیشكه‌وتووی عێراقی رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، 25ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2021 شه‌پۆلێكی دیكه‌ی گه‌رما روو له عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه ده‌كات و تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك، عه‌تییه پێشبینی كرد، سبه‌ی شه‌پۆله‌كه بگاته عێراق و رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو له شاره‌كانی باكوور (هه‌رێمی كوردستان) و به‌شێك له شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق پله‌كانی گه‌رما جارێكی دیكه به‌شێوه‌یه‌كی پله‌دار روو له نزمبوونه‌وه بكه‌ن و رۆژی پێنجه‌شممه‌ش ئه‌و نزمبوونه‌وه‌یه‌ی پله‌كانی گه‌رما شاره‌كانی دیكه بگرێته‌وه.
به گوته‌ی عه‌تییه، پێشبینی ده‌كرێت به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له‌و شه‌پۆله‌دا له رۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه تۆمار بكرێن و به‌گوێره‌ی شاره‌كان، عه‌تییه به‌م شێوه‌یه‌ی پێشبینی كردووه:
- پێشبینی ده‌كرێت له شاری به‌غدا و شاره‌كانی ناوه‌ڕاستی عێراق (دیاله، سه‌ڵاحه‌دین، واست) و شاره‌كانی فوراتی ناوه‌ڕاست (بابل، كه‌ربه‌لا، دیوانییه) و شاری نه‌جه‌ف پله‌كانی گه‌رما بگه‌نه نێوان 50 بۆ 51 پله‌ی سه‌دی.
- له قه‌زای خانه‌قین پێشبینی 53 پله‌ی سه‌دی ده‌كرێت.
- پێشبینی ده‌كرێت له شاره‌كانی باشووری عێراق (به‌سره، زیقار، میسان، سه‌ماوه) پله‌كانی گه‌رما بگه‌نه نێوان 51 بۆ 52 پله‌ی سه‌دی، له‌گه‌ڵ كه‌شێكی شێداری بێزاركه‌ر له‌و ناوچانه.
- پێشبینی ده‌كرێت پله‌كانی گه‌رما له شاره‌كانی مووسڵ و باكووری عێراق (شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان) واتا (دهۆك، هه‌ولێر، سلێمانی، كه‌ركووك، هه‌ڵه‌بجه) له نێوان 45 بۆ 50 پله‌ی سه‌دی تۆمار بكرێن.
- له شاری ئه‌نبار و ته‌واوی ناوچه‌كانی رۆژئاوا و باشووری رۆژئاوای عێراق، عه‌تییه پێشبینی كردووه، پله‌كانی گه‌رما له نێوان 45 بۆ 49 پله تۆمار بكرێن.
كه‌شناسه پێشكه‌وتووه‌كه‌ی عێراق پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد، هه‌ورێكی به‌رز به ئاسمانی شاره‌كانی باكوور و باشووری عێراقه‌وه بێت و له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه نمه بارانێك ته‌نیا له ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای هه‌ولێر ببارێت.