رەئیسی: کاری لەپێشینەی حکومەتی داهاتوو دیالۆگە لەگەڵ دراوسێکانمان

"کار لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکان دەکەین"
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران

K24 - هەولێر

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران رایگەیاند "کاری لەپێشینەی حکومەتی داهاتووی ئێران، دیالۆگە لەگەڵ دراوسێکانمان".

سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هەیسەم بن تاریق سوڵتانی عوممان ئاماژەی بەوەداوە "پەیوەندی و دۆستایەتی نێوان ئێران و سەڵتەنەی عوممان مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە و دوژمنان نەیانتوانیوە لاوازی بکەن".

رەئیسی دەڵێ "کار لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندییەکانی تاران و مەسقەت دەکەین لە بواری سیاسی، ئابووری و کولتووریدا".

جەختدەکاتەوە، کاری یەکەم و لەپێشینەی کابینەی حکومەتەکەی راوێژ و دیالۆگ دەبێت لەگەڵ دراوسێکانی ئێران.