كه‌سێك به‌تۆمه‌تی چاندنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌سه‌ر گۆڕی باپیرانی ده‌ستگیركرا
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی توركیا كه‌سێكی ده‌ستگیركرد، كه له "قه‌ره حه‌ساری"ی ویلایه‌تی ئه‌فیۆن له رۆژئاوای ئه‌و وڵاته حه‌شیشی له‌سه‌ر گۆڕی باپرانی ده‌چاند و بازرگانیشی له مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه ده‌كرد.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌ته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كه له‌لایه‌ن دانیشتوانی ناوچه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه، كه مادده‌ی هۆشبه‌ریان له‌سه‌ر گۆڕه‌كاندا چێنراوه و بینیویانه، دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیر كرد، كه مادده هۆشبه‌ره‌كه‌ی چاندووه.
ئاژانسی "دی ئێچ ئه‌ی"ی توركی بڵاویكرده‌وه، پۆلیس هه‌ڵكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵی "ج" كه ته‌مه‌نی 29 ساڵه، كه له‌ماڵی باوكی‌دا ده‌ژی، ده‌ستیان به‌سه‌ر مادده‌ی "میسامفیتامین" و چه‌ند گژوگیایه‌كی زیانبه‌خشدا گرتووه و گه‌نجه‌كه و باوكیشیان ده‌ستگیركردووه، به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر.
له ساڵی 2020دا ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا به به‌های 165 ملیار لیره‌ی توركی (زیاتر له 19 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی) مادده‌ی هۆشبه‌ریان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه.
توركیا رێگه‌ی گواستنه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره له وڵاتانی ئاسیاوه به‌ره‌و ئه‌وروپا، به‌گوێره‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی له ئاماری ساڵی رابردوو بڵاوكراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا 23 هه‌زار و 693 تۆمه‌تباریان به تۆمه‌تی بازرگانیكردن و به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركردووه.
د.ی