منداڵێك به تاعوون مرد
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ویلایه‌تی "كۆلۆرادۆ"ی ئه‌مه‌ریكا رایانگه‌یاند، منداڵێكی 10 ساڵه به‌هۆی نه‌خۆشی تاعوونه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا، پسپۆڕانی ته‌ندروسیش ئاماژه‌یان به‌وه كرد، پێویسته دانیشتوانی ناوچه‌كه نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه بزانن تا پارێزراو بن.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرای كرد، منداڵێك كه له ناوچه‌ی لابلاتا هه‌ڵگری نه‌خۆشی تاعون بووه و گیانی له‌ده‌ستداوه، له‌وه‌ش دڵنیان كه له 6 ناوچه‌ی ویلایه‌ته‌كه بڵاوبووه‌ته‌وه و له ئاژه‌ڵانه‌وه ده‌ركه‌وتووه.
ماڵپه‌ڕی "هێل" له زاری "جێنیفه‌ر هاوس"، زانی نه‌خۆشییه درمه‌كان و پزیشكی ڤێته‌رنه‌ری گوتی: "له‌كاتێكدا ده‌گمه‌نه خه‌ڵك تووشی تاعوون ببن، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت هه‌مووان نیشانه‌كانی ئه‌و په‌تایه بزانن".
گوتیشی: "بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تاعوون ڤاكسین دژه‌ته‌ن به‌كاربهێنرێت؛ ئه‌گه‌ر زوو نیشانه‌كانی بزانرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته خه‌ڵك ئه‌وه بزانن كه نیشانه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی له‌ش و هه‌وكردنی رژێنه‌كانی غودده مه‌ترسین".
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تاعوون كه به "مردنی ره‌ش"یش ناسراوه، له رێگه‌ی گازگرتنی مێشووله‌وه یان به‌ركه‌وتنی راسته‌وخۆی ئاژه‌ڵانه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه، نه‌خۆشییه‌كه بۆیه ناوی ره‌شی وه‌رگرتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای ئه‌وه‌ی غودده‌كان به‌ركه‌وته‌ی ئه‌و به‌كتریایه ده‌بن، ره‌ش هه‌ڵده‌گه‌ڕێن.
نه‌خۆشی تاعوون له سه‌ده‌ی 14دا بووه هۆی مردنی ملیۆنان ئه‌وروپی، كه له مێژووی مرۆڤایه‌تی یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین په‌تابووه له جیهان.
"جێنیفه‌ر هاوس"، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، پێویسته دانیشتوانی ویلایه‌تی كۆلۆرادۆ رێكاری سه‌لامه‌تی ره‌چاو بكه‌ن، تا تووشی ئه‌و به‌كتریایه نه‌بن، ده‌بێت خۆیان له به‌ركه‌وتنی ئاژه‌ڵان به‌دوور بگرن، كه ئه‌و نه‌خۆشییه‌یان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ده‌بێت هه‌ر كاتێك هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه كرا، ده‌موده‌ست سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه‌ن.
د.ی