ریال مه‌درید بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ
ئه‌مشه‌و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانسیرۆ له شاری میلانۆی ئیتاڵیا، یاریی فیناڵی چامپیۆنز لیگی 2016 به‌ڕێوه چوو، یانه‌ی ریال مه‌درید به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌سه‌ر خاڵی سزا بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنز لیگ.
له خوله‌كی 15 سێرجیۆ رامۆس گۆڵی پێشكه‌وتنی بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید تۆمار كرد، ئه‌نجامی گێمی یه‌كه‌میش به گۆڵێكی بێوه‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندی تیپه شاهانه‌كه كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م رووداوه‌كان زیاتر بوون، له خوله‌كی 48 به‌ریه‌ككه‌وتن له نێوان پیپی و فێرناندۆ تۆرێس روویدا، ناویژیوانیش فیكه‌ی لێدانی سزای له به‌رژه‌وه‌ندی ئاتڵێتیكۆ لێ دا، به‌ڵام ئانتوان گریزمان له جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، تۆپه‌كه به‌ر ستوون كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه.
له خوله‌كی 79، یاریزانی به‌لژیكی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ (یانیك فیریرا كاراسكۆ) هانده‌رانی یانه‌كه‌ی هێنایه سه‌ما و ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، یارییه‌كه‌یش به درێژایی 90 خوله‌كی كاتی ئاسایی به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات، به‌مه‌یش ناوبژیوان دوو چاره‌كی زیاد كرد، به‌ڵام له‌م دوو گێمه زیادكراوه‌ش هیچ كامێكیان نه‌یانتوانی گۆڕانكاری له ئه‌نجامی یارییه‌كه بكه‌ن، به‌مه‌یش هه‌ر دوولا بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه چوونه سه‌ر خاڵی سزا، كه تێیدا یانه‌ی ریال مه‌درید به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بووه پاڵه‌وان.