ئاماری نوێی کۆرۆنا: 14 کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی ئامارێکی نوێی بڵاوکردەوە

K24 – هەولێر

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری کۆرۆنای ئاشکرا کرد و رایگەیاند، 14 کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی تەندروستی، لە 24 کاتژمێردا 2178 کەسی دیکە کە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوونە، کە ئەمە بەرزترین ئاماری تووشبووانە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.

دەقی ئاماری وەزارەتی تەندروستی:..

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID19               ژمارە ( ٥١٥ ) 

١. پشکنین: ( ١١٦٣١ پشکنینی نوێ)

•    ( ٣٩٩٧) هەولێر

•    ( ٢٥٣٠) سلێمانی

•    ( ٤٠١٥) دهۆك

•    ( ٥٤) هەڵەبجە

•    ( ٨٧٦) گەرمیان

•    ( ١٥٩) ڕاپەڕین 

٢. تووشبوو: ( ٢١٧٨ تووشبووی نوێ)

•    ( ٧٧٠) هەولێر

•    ( ٦٨٣) سلێمانی

•    ( ٥٨٨) دهۆك

•    ( ١٦) هەڵەبجە

•    ( ٩٨) گەرمیان

•    ( ٢٣) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ١٠٥٧ چاکبوون)

•    ( ١٢٣) هەولێر

•    ( ٢٥٠) سلێمانی

•    ( ٦٥٤) دهۆك

•    ( ١) هەڵەبجە

•    ( ٢٥) گەرمیان

•    ( ٤) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٤ مردن)

•    ( ٢) هەولێر

•    ( ٤) سلێمانی

•    ( ٧) دهۆك

•    ( ٠) هەڵەبجە

•    ( ١) گەرمیان

•    ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:

کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١  (٢١٨٧١ دەرچوو)

پشکنین ٢٣٥٣٨٤٢          (٨٠٧٥٢٦ هەولێر، ٥٩٠٨٢٣ سلێمانی، ٩٣٨٩٠٨ دهۆك، ١٦٥٨٥ هەڵەبجە)

تووشبوون ٢١٤٠٠٦        (٦٣٦٦٨ هەولێر، ٦٩٦٠٤ سلێمانی، ٧٦٨٢٦ دهۆك، ٣٩٠٨ هەڵەبجە)

چاکبوون ١٩٢٣٥١          ( ٥٥٩٤٨ هەولێر، ٦١٣٠٣ سلێمانی، ٧١٤٣٥ دهۆك، ٣٦٦٥ هەڵەبجە)

لەژێر چارەسەر  ١٦٩٦٦   (٦٤٥٤ هەولێر، ٦١٦٣ سلێمانی، ٤٢٦٢ دهۆك، ٨٧ هەڵەبجە)

مردن ٤٦٨٩            (١٢٦٦ هەولێر، ٢١٣٨ سلێمانی، ١١٢٩ دهۆك، ١٥٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

 وەزارەتی تەندروستی      

حکومەتی هەرێمی کوردستان   

٢٥ی تەمووز