له كۆی 3 وهرزشكاری عێراقی دووانیان ماڵئاواییان كرد
له رۆژی سێیهمی ئۆڵمپیكی تۆكیۆ ژمارهیهك ریكۆرد تۆماركران، له كۆی 3 وهرزشكاری عێراقی دووانیان ماڵئاواییان له ئۆڵمپیك كرد.
ـ محەمەد ئەلخەفاجی یاریزانی عێراقی لە سەوڵلێدان لە رۆژی سێیەمی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ دوای ئەوەی گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی، لەم قۆناخە لە کۆی شەش یاریزان پلەی شەشەمی بەدەستهێنا و ماڵئاوایی لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ کرد و دەگەڕێتەوە بەغدا، کە ئەم یاریزانە ٢٧ ساڵانە یەکەمجار بوو بەشداریی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ بکات و یەکێک بوو لەو سێ وەرزشوانە عێراقیەی بەشداریی ئۆڵمپیکی ئەمجارەی کرد، محەمەد ئەلخەفاجی بە جیاوازیی ٥٠ خولەک و ٨٠ چرکە لەگەڵ پلەی یەکەمی قۆناخەکە پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.
ـ لە یاریی نیشانشکێنی بە دەمانچەی هەوایی لە دووری 10 مەتر ڤیتالینای رووسی پلەی یەکەمی بەدەستهێنا و مێدالیای زێڕی بردەوە، کە ئەم یاریزانە لە ئۆڵمپیکی ریۆ توانی مێدالیای زیو بباتەوە. لەلایەن خۆیەوە فاتیمە عەباسی خانمە نیشانشکێنی عێراقی لە پاڵاوتنەکان سەرنەکەوت و لەکۆی 53 بەشداربوو پلەی 51ـی بەدەستهێنا.
ـ لی كیفێر خانمه شهمشێربازی ئهمریكی تهمهن 27 ساڵ، ریكۆردێكی گهورهی له ئۆڵمپیكی تۆكیۆ تۆمار كرد و مێدالیای زێڕی بهدهستهێنا و بووه یهكهمین وهرزشكاری خانمانی ئهمریكا لهم یارییهدا ئهو ریكۆرده تۆمار بكات.
ـ دوێنێ له ئۆڵمپیکی تۆکیۆ پێشبڕکێی نمایشی سەر شەپۆڵە دەریاییەکان دەستیپێکرد، کە لە دووری ١٠٠ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری تۆکیۆ لە کەنار دەریا ئەم پێشبڕکێیە لە کەشێکی گەرم و لەژێر تیشکی خۆر بەڕێوەچوو، تێیدا ئیتاڵۆ فێرێرا یاریزانی بەڕازیلی و پاڵەوانی جیهانی ساڵی ٢٠١٩ لە دیارترین ئەو یاریزانانە بوو لە رۆژی یەکەمی پێشبڕکێیەکە ئەنجامی باشی بەدەستهێنا.
ـ ناومی ئۆساکا کە لە مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵمپیکی تۆکیۆ هەڵگری مەشخەڵی ئۆڵمپی بوو، لە قۆناغی یەکەمدا رووبەڕووی زهینگ سایسای خانمە تێنسزانی چینی بووەوە و یارییەکەشی بە ئاسانی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە شەش یەک و شەش چوار بردەوە. ئۆساکای پۆلێنکراوی دووەمی جیهان گەیشتە قۆناغی قۆناغی 16 و لەوێش رووبەڕووی ڤیکتۆریای سویسری و پۆلێنکراوی پەنجایەمینی جیهان دەبێتەوە.
ـ ئاشلی بارتی باشترین خانمە تێنسزانی جیهان لە قۆناغی یەکەم رووبەڕووی تۆرمۆ سۆریبسی ئیسپانی بووەوە و یارییەکەشی بە دوو سێتی بێبەرامبەر بە چوار شەش و سێ شەش دۆڕاند. بارتی کە بەربژێری بردنەوەی ناسناوەکە بوو لە قۆناغی یەکەمەوە ماڵئاوایی لە ئۆڵمپیکی تۆکیۆ کرد.
ـ ئاندی مارای تێنسزانی بهریتانیا بەر لە یەکەم یاریی لە قۆناغی یەکەم لە قاچی راستی تووشی پێکان بووە و رێکخەرانی ئۆڵمپیکیش رایانگەیاند کە ئەم تێنسزانە ناتوانێت بەشداری بکات.
بڕیاربوو مارای 34 ساڵ لە قۆناغی یەکەمی تێنسی تاکی پیاوان رووبەڕووی فیلیکس ئۆگیەی کەنەدی ببێتەوە بەڵام بەهۆی کشانەوەی مارای ئەمجارە ئۆگیەی بەرامبەر ماکس بۆرسیلی ئوسترالی یاریی دەکات.