بڵند ئیبراهیم کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە
K24 – هەولێر:
بڵند ئیبراهیم، هونه‌رمه‌ندى دیاری كورد، به یاوه‌ری هونه‌رمه‌ندى بوارى دراما و گۆرانى سووری، سوهێر ساڵح، كلیپێكیان به‌ناوى (ره‌به‌نۆ)، بڵاو كرده‌وه، كه له ده‌رهێنانى كاوه عادل، میلۆدى، بڵند ئیبراهیم، موزیكى سه‌ید یه‌ڵدز.
ئه‌و كلیپه‌ى هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم، باس له ئه‌ڤین و خۆشه‌ویستى نێوان کوڕێک و کچێک ده‌كات، هاوكات سوهێر ساڵح، وێڕاى ئه‌وه‌ى به‌شێكى گۆرانییه‌كه به زمانى عه‌ره‌بی، ده‌ڵێته‌وه، خۆیشى نواندن بۆ كلیپه‌كه ده‌كات.
دواى بڵاو بوونه‌وه‌ى ئەم كلیپه له یوتیووب، به‌هه‌زاران بینه‌ری هه‌بووه، بووه‌ته جێى سه‌رنجى بینه‌رانى كورد و عه‌ره‌ب، له ته‌واوى جیهاندا.
ک.ب