پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان

مه‌سرور بارزانی: ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان و هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتیی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان

K24- هه‌ولێر:

له‌ دوازده‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ رێكخه‌ر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی مه‌سرور بارزانی، بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان:

بەڕێز عومەری سەید عەلی رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:

بە بۆنەی دوازدەهەمین ساڵیادی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی بزووتنەوەی گۆڕان دەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.

ئومێدەوارم ئەم ساڵیادە، ببێتە هۆی پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان وەك لایەنێکی سیاسیی گرنگی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم، لە گەڵ هەموو لایەنە بەشدارەکانی دیکەی حکومەت، بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بتوانێت بە شێوەیەکی باشتر و شیاوتر کارنامە چاکسازییەکەی جێبەجێ بکات و خزمەتێکی شایستەتری هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکات

هەر شاد و سەرکەوتووبن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

25 ی تەمموزی 2021