له رێگه‌ی ئه‌پی "Bumble" له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی پشێوی له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ نهێنییه‌كی گه‌وره ئاشكرا بوو

K24 - هه‌ولێر:
كه‌ناڵی سی ئێن ئێنی ئه‌مه‌ریكی، بڵاویكرده‌وه، له رێگه‌ی ئه‌پی "Bumble" له‌سه‌ر نانه‌وه‌ی ئاژاوه و پشێوی له باڵه‌خانه‌ی كاپیتۆڵ هیڵز "كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا"، له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، پۆلیس گه‌نجێكی ده‌ستگیركردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه، ئه‌و ئه‌په تایبه‌ته به یه‌كتر ناسینی كوڕان و كچان، له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌په، پیاوێك به‌ناوی ئیندیرۆ تاكی، ته‌مه‌نی 32 ساڵ، له شاری هیوستنی ویلایه‌تی تێكساس، كچێكی ناسیوه و به یه‌كه‌وه قسه‌یان كردووه.
له كاتی قسه‌كردندا، كچه‌كه لێیپرسیوه، ئایا له‌كاتی ئاژاوه‌كه‌ی سه‌ر كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا له‌وێ بووه، كوڕه‌كه‌ش به به‌ڵێ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه و هه‌ندێك وێنه‌ی سێڵفی خۆیشی بۆ ناردووه، بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێبكات، كوڕه‌كه گوتوویه‌تی: "له سه‌ره‌تاوه له‌وێ بووم، به‌ڵام به‌شداری هیچ توندوتیژییه‌كم نه‌كردووه".
دواتر كچه‌كه، وێنه‌كانی ئیندیرۆ تاكی، ده‌داته پۆلیس و له‌وێوه‌ش لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كوڕه ته‌مه‌ن 32 ساڵییه ده‌ستپێده‌كات، له گرته و كامێراكانی چاودێریش ده‌ركه‌وتووه كه هێرش ده‌كاته سه‌ر كارمه‌ندان و پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كانیش.
به گوێره‌ی كه‌ناڵی سی ئێن ئێن، ئه‌وه دووه‌م حاڵه‌تی ده‌ستگیركردنی تێوه‌گلاوانه، له ئاژاوه‌كانی كۆنگرێس، له رێگه‌ی هه‌مان ئه‌په‌وه، پێشتریش كه‌سێكی دیكه‌ی به‌ناوی "رۆبێرت چیپمان" ده‌ستگیركراوه، له رێگه‌ی ئه‌په‌كه، باسی هه‌ڵكوتانه سه‌ر كۆنگرێسی بۆ كچه هاوڕێكه‌ی كردووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كوڕه‌كه به كچه‌كه‌ی گوتووه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناگونجێن، كچه‌كه له‌لای پۆلیس سكاڵای له‌سه‌ر كردووه و تۆڵه‌ی خۆی لێكردووه‌ته‌وه و به گرتنی داوه.
رۆژی (6ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2021)، پشتیوانانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، به بیانووی ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردن، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، به‌هۆیه‌وه خۆپیشانده‌رێك و 3 پۆلیس گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی زۆریش برینداربوون.
ک.ب