لە ساڵیادی دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دیدارێك بۆ پارت و لایه‌نەکانی كوردستان رێكخرا
K24 – هەولێر:
له یادى 12 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، دیدارێك بۆ ژماره‌یه‌ك پارت و لایه‌نى سیاسی كوردستان، رێكخرا، له‌مباره‌وه، كاردۆ گه‌ڵاڵى، رێكخه‌رى ژوورى په‌رله‌مانى، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رایگه‌یاند، ئێمه به‌لامانه‌وه گرنگ بوو، له ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌ركه‌وتنى لیسته‌كه‌ى، له په‌رله‌مانى كوردستان، بێین گوێ له ده‌ره‌وه‌ى خۆمان بگرین.
راشیگه‌یاند، له‌و دیداره‌دا، هه‌ڵسه‌نگاندنێك بۆ كار‌و قۆناغه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دەكه‌ین، له رێگه‌ى به‌رنامه‌كه‌یه‌وه، هه‌وڵدەدرێت، گۆڕانكاری له ده‌سه‌ڵاتى سیاسی و چاكسازى بنه‌ڕه‌تى بكرێت، به‌هه‌وڵى ئێمه و ده‌سته‌بژێر، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و 12 ساڵه ده‌كه‌ین، چۆنیش به‌رده‌وامى به‌م پڕۆژه‌یه بده‌ین، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه خه‌ڵك خۆزگه و ئومێدى له‌سه‌ره‌وه هه‌بوو.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌ندێ بنچینه‌ى ده‌وڵه‌تداری، رێك بكه‌ون، ئه‌مه به‌شێكه له چاكسازى، ئه‌گه‌ر پلانێك هه‌بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى داهات و چه‌سپاندنى دادپه‌روه‌ری و ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى، هەروەها سه‌قامگیریش هه‌بێت، خه‌ڵك متمانه دەکات.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، پێشڕه‌و ره‌ئووف، سكرتێری گشتى جڤاتى گۆڕان، ئاماژه‌یپێكرد، راگه‌یاندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، ململانێیه‌كى سیاسی و خه‌باتى مه‌ده‌نى هێنا كایه‌وه، وه‌ك یه‌كه‌مین بزووتنه‌وه‌ى مه‌ده‌نى، له‌لایه‌ن نه‌وشیروان مسته‌فا دروستكرا.
جه‌ختیشیكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، خه‌باتێكى مه‌ده‌نى نوێى هێنا كایه‌وه، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، رێكخستنه‌وه‌ى ناوماڵى كورد بووه.
ک.ب