دژه تیرۆری كوردستان به‌شداربوویه‌كی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی ناوچه‌ی سه‌دری ده‌ستگیركرد
K24 – هه‌ولێر:
دژه تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا داوای هاوكاری له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، توانیویانه له كه‌مپی حه‌سه‌ن شامی تایبه‌ت به ئاواره عێراقییه‌كان، یه‌كێك له به‌شدارانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه ده‌ستبه‌سه‌ر بكه‌ن، كه 19ی ئه‌م مانگه له بازاری وه‌حیلاتی ناوچه‌ی سه‌در روویدا و له ئاكامیدا ده‌یان هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه تیرۆری كوردستان
رۆژی دووشەممە 19ی تەممووز، تەقینەوەیەکی خۆکوژیی بازاڕێکی ناوچەی سەدری بەغدای پایتەختی عێراقی کردە ئامانج و دەیان قوربانی لێ کەوتەوە.
دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی داوای هاوکارییان لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد بە مەبەستی دەستگیرکردنى بەشداربووانى ئەو تاوانە، بۆ ئەم مەبەستە ناوى داواکراوێکیان پێ داین کە لە پەیوەندیدا بووە لەگەڵ ئەو گرووپەى کردەوە تیرۆریستییەکەى ئەنجام داوە.
دوابەدوای بەدواداچوونی تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆری کوردستان، کەسی داواکراو دۆزرایەوە و دەستگیر کرا و دەرکەوت ناوى تەواوى بریتییە لە (ح. ی. ع. ح.) کە خەڵکى حەویجەیە و ئێستا دانیشتووی کەمپی (حسن شام)ـە و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەر گومان‌لێکراو (ح) رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی فیدراڵی دەکرێتەوە.