ئانچیلۆتی هۆشدارییه‌كی توند ده‌داته 5 یاریزانی ریال مه‌درید
كارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید پێنج یاریزانی یانه‌كه‌ی ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه توانای جه‌سته‌ییان باشتر بكه‌ن و خۆیان بۆ ركابه‌رییه‌كانی وه‌رزی نوێ ئاماده بكه‌ن.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه ئانچیلۆنی داوای له پێنج یاریزانی یانه‌كه‌ی كردووه كه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كانیان به‌شدارییان له یۆرۆ كردووه توانای جه‌سته‌ییان باشتر بكه‌ن، یاریزانه‌كانیش پێكهاتوون له (گاریس به‌یل، تۆنی كرووس، لوكا مۆدریچ، رافاییل ڤاران و داڤید ئالابا).
ئانچیلۆتی ئه‌م پێنج یاریزانه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بۆ سكۆتله‌ندا نه‌بردووه كه بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ریال مه‌درید له یارییه‌كی دۆستانه‌دا ببێته میوانی یانه‌ی رێنجه‌رزی ئه‌و وڵاته.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌و پێنج یاریزانه ده‌بێت رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كانی ریال مه‌درید ئاماده بن و دوایین هۆشدارییان له لایه‌ن ئانچیلۆتی دراوه‌تێ.