کازمی بەرەو واشنتن بەڕێکەوت
K24 – هەولێر:
ئه‌مڕۆ (24 ى ته‌مووز/یۆلیۆ)، به‌یاوه‌ری شاندێكى حكومه‌تى عێراق، مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به‌مه‌به‌ستى رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان ( عێراق و ئه‌مه‌ریكا)، به‌ره‌و واشنتن، به‌ڕێكه‌وت.
سه‌ردانه‌كه‌ى مسته‌فا كازمى، بۆ ئه‌مه‌ریكا، چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت، بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى كۆمه‌ڵێك دۆسییه‌ى ئه‌منى و سه‌ربازى و په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌ردوو لا، به گشتى.
به‌ر له ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كه‌ى، مسته‌فا كازمى رایگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه، بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان به‌غدا و واشنتنه، كه له سه‌ر بنه‌ماى رێزگرتن و هه‌ماهه‌نگى له بواره‌كانى ئه‌منى و سه‌ربازى و ته‌ندروستى.
راشیگه‌یاند، ئه‌م سه‌ردانه هه‌وڵێكى دیكه ده‌بێت، بۆ رێكخستنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییه ئه‌منى و سه‌ربازییه‌كان، له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى.
چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، سبه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، چاوی بكه‌وێت به جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و به‌رپرسانى باڵاى حكومه‌تى ئه‌مه‌ریكا، كه بابه‌تى سه‌ره‌كیان، گفتوگۆی بوونى سوپای ئه‌مه‌ریكا دەکەن، له عێراق.
پێشتریش، جین بساكى، گوته‌بێژى كۆشكى سپى، رایگه‌یاندبوو، رۆژى دووشه‌ممه، جۆ بایدن، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ده‌كات.
راشیگه‌یاند، له چوارچێوه‌ى گەڕی چواره‌مى گفتوگۆكانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و عێراق، مسته‌فا كازمى، سه‌ردانى واشنتن ده‌كات، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، پرسى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، یەکلایی بکرێتەوە.
سەرچاوە: الايلاف
ک.ب