عه‌بدولحه‌كیم خه‌سره‌و: پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێم به ئه‌ركه‌كان وایكرد متمانه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا دروست بێت
K24- هه‌ولر:
عەبدولحەکیم خەسرەو، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون له‌باره‌ی بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی هه‌یه و ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش ئاشكرا و زانراون، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو داتا و زانیارییه‌كانی له‌وباره‌یه‌وه، خستووه‌ته به‌رده‌م رای گشتی، به داهاته نه‌وتی و نانه‌وتییه‌كانه‌وه.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون بۆ كوردستان24 گوتیشی: به‌گوێره‌ی یاسای بودجه، ده‌بێت سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی داهاتی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌ی گشتی عێراق بێت، چونكه 11.4 ترلیۆن دینار بۆ هه‌رێم له بودجه‌ی عێراق ته‌رخان كراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه دوای تێپه‌ڕبوونی 7 مانگ، بۆ یه‌كه‌م جار بڕێك پاره بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه كرا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌رچۆنێك بێت، به‌و بڕه پاره‌یه ده‌توانرێت ئه‌و كورتهێنانه پڕ بكرێته‌وه كه له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌بوو.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له به‌غداوه نێردراوه، له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌ی عێراقدایه، روونیشیكرده‌وه، ئێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق كار له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك رێكار ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش كاره‌كانی دیوانی چاودێری دارایی عێراق و داتای نه‌وت و غاز كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ حكومه‌تی ئیتیحادی ره‌وانه‌ی كردووه، ئه‌و رێكارانه‌ش زیاتر په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بانكی بازرگانی عێراق بكات، به‌تایبه‌ت ئه‌و ره‌سید و ئه‌كاونتانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان هه‌یانه.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر شانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بوو جێبه‌جێی كردووه و هیچ درێغییه‌كی نه‌كردووه، ئه‌مه‌ش وایكرد جۆرێك له متمانه له نێونا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی دروست بێت.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون گوتی: ئه‌وه‌ی ئێستا گرنگه كاری له‌سه‌ر بكه‌ن ئه‌وه‌یه، كه چۆن بتوانن له داهاتوودا گرێنتییه‌ك بۆ دابینكردنی سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی داهات له هه‌رێمی كوردستان جێگیر بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پشتبه‌ستن به داهاتی نه‌وت و گاز كه‌متر بكرێنه‌وه، چونكه به‌رده‌وام نه‌وت ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری جووڵه‌ی بازاڕی وزه له جیهان و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت به‌رده‌وام كێشه بۆ داهات دروست ده‌كات.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ ئه‌وه‌یه ته‌واوی ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی یه‌كلایی بكه‌ینه‌وه و زه‌مانه‌تی وه‌رگرتنی پشكی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتی عێراق و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنین، وه‌ك چۆن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی پێدا، كه ئه‌مه ئامانجی ئێمه‌یه.