رێباز حه‌ملان: سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ڵێنه‌كانی جێبه‌جێكرد
K24 – هه‌ولێر:
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری دارایی رایگه‌یاند، له سبه‌یه‌وه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش ته‌ندرووستی ده‌بێت و دواتر تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو ته‌واوی وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان وه‌رده‌گرن. روونیشیكرده‌وه، دوو ساڵی خۆشگوزه‌رانی و ژێرخانی پته‌وی ئابووری چاوه‌ڕێی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ن.
رێباز حه‌ملان، له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی ژیانێكی باشتر و ئابوورییه‌كی به‌هێز بۆ داهاتووی خه‌ڵكی كوردستان و دووپاتیكرده‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی دابووی به خه‌ڵكی كوردستان جێبه‌جێی كردوون و له دوو ساڵی داهاتووشدا به‌رده‌وام ده‌بێت له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی.
پوخته‌ی وه‌ڵامه‌كانی رێباز حه‌ملان
له‌سه‌ره‌تای ئه‌م لێبڕینه‌وه، جه‌نابی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڵێنی دابوو، هه‌ر كاتێك داهاتی پێویست هه‌بێت، ئه‌م لێبڕینه نامێنێت. ئه‌مڕۆش جه‌نابی به ناوی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه رایگه‌یاند و ئه‌مه‌ش بابه‌تێكه زۆر له مێژه كاری بۆ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بكرێت.
خۆشبه‌ختانه دوای ئه‌وه‌ی به‌غدا 200 ملیاری وه‌ك سلفه‌ی یه‌كه‌م نارد بۆ هه‌رێم، پێش جه‌ژنیش بڕیار درابوو، كه دوای جه‌ژن حكومه‌ت راسته‌وخۆ كۆبوونه‌وه بكات و وه‌زاره‌تی دارایی داهاته‌كان بخاته به‌رده‌ست و ئه‌گه‌ر داهات هه‌بوو، لێبڕین نامێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌نجامی هه‌وڵێكی زۆره و ئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه، كه سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به خه‌ڵكی كوردستانی داوه. له دوو ساڵی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌جێهێنانی به‌ڵێنه‌كانی.
ئه‌م نه‌مانی لێبڕینه بۆ ئه‌م مانگه و داهاتووشه، به مه‌رجێك به‌غدا پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كانی بێت و له واده‌ی خۆیدا بودجه‌كه بنێرێت. ئێمه به‌رده‌وام باسمان له‌وه كردووه، به پێی ئه‌و داهاته‌ی به‌رده‌ست بێت. سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌رده‌وام رایگه‌یاندووه، هه‌ر كاتێك به‌غدا مووچه‌ی نارد، لێبڕین نامێنێت. به‌غدا حه‌وت مانگه بودجه‌ی نه‌ناردووه.
له كه‌یه‌وه مووچه دابه‌ش ده‌كرێت
له سبه‌یه‌وه یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت، كه ته‌ندرووستییه مووچه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت. وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ گه‌نجینه‌كان له‌سه‌ر هێڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان دابه‌ش بكرێت.
گه‌نجینه‌كان پێویستیان به‌وه‌یه، ئه‌و چه‌كانه‌ی ناردوویانه بۆ بانكه‌كان خه‌رج بكرێت هی پێشووه و پێویستیان به‌وه‌یه، بیگۆڕن بۆ مووچه‌ی ته‌واوه‌تی. له‌م هه‌فته‌یه تا سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان مووچه‌یان به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت
بودجه بۆ ساڵێكه و ئه‌گه‌ر بودجه‌ی 2022 په‌سند نه‌كرا، به یه‌ك له 12 پاره له عێراق خه‌رج ده‌كرێت، به‌ڵام ئێمه كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌یه و ئه‌و كاته‌شی كه په‌یوه‌ندیمان باش بووه، هه‌رگیز بودجه‌یان وه‌ك خۆی نه‌ناردووه. له رابردوو %17ی بودجه‌مان هه‌بوو، به‌رده‌وام بودجه‌ی حاكمه و سیادییان بڕیوه و نه‌یانناردووه.
ئێستا چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێم به هه‌ماهه‌نگی خه‌ریكی وردبینی كۆی گشتیی داهاته‌كانی ناوخۆ و داهاتی نه‌وتی و نا نه‌وتی هه‌رێمن.
ده‌بوایه به‌غدا ترلیۆنێك و 600 ملیۆن دیناری ناردبا، به‌ڵام نه‌ینارد، كه پشكی شه‌ش مانگی رابردووی هه‌رێمه.
من دڵنیایی ده‌ده‌مه هاووڵاتیان، كه سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌غداش پاره‌كه نه‌نێرێت چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بكرێت و ئاستی داهاتی ناوخۆ بگه‌یه‌ندرێته ئاستی دابینكردنی مووچه.
بودجه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو چی لێهاتووه
به‌رده‌وام سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر هێڵه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه. وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی هه‌ولێر و به‌غدا و دیوانی چاودێری هه‌ردوولا هه‌ماهه‌نگیان له نێواندایه.
لێره‌وه داوا له جه‌نابی سه‌رۆك كۆماری عێراق و نوێنه‌رانی كورد له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌م، فشار درووست بكه‌ن، ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكرێت، لانیكه‌م سلفه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو به‌یه‌كه‌وه بنێرن و ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت، زۆرێك له كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ره‌وشی دارایی و بازاری هه‌رێم به ته‌واوی ده‌گه‌شێته‌وه. داواكارم نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن، ئێمه له حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌ی له ئه‌ستۆی ئێمه بوو جێبه‌جێمان كردووه.
قاچاغ له ده‌روازه سنوورییه‌كان
له 4ی ته‌مموزی ئه‌مساڵ، بۆ پێنج كاتژمێر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئابووری به‌ڕێوه‌چوو، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپارد له سه‌رجه‌م ده‌روازه سنوورییه‌كان له زاخۆوه تا خانه‌قین، ده‌سه‌ڵاتی ته‌واوی هه‌یه كه له ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوو ئه‌نجامێكی باش بده‌ینه خه‌ڵكی كوردستان و داهاته‌كانمان به باشی كۆبكه‌ینه‌وه، ئینشه‌ڵڵا له ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوو ئه‌و ئه‌نجامه ده‌رده‌كه‌وێت. ئێمه ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی به باشترین شێوه بكرێت و ئێستا باشترین چاكسازی و زۆرترین چاكسازی له بواری نه‌وت ده‌كرێت.
له ئه‌نجامی چاكسازی و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، حكومه‌تی هه‌رێم خۆی مووچه‌ی دابین كردووه بێ ئه‌وه‌ی هیچ بڕه بودجه‌یه‌كی له به‌غداوه بۆ بێت. ئه‌مه‌ش ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه. ئه‌م خۆگونجاندنه‌ی كه كرا، به ناچاری بوو، به پێی داهاتی به‌رده‌ست بوو. خۆشبه‌ختانه له‌م مانگه‌وه نه‌ماوه. هیوامان وایه به‌رده‌وام بێت و مانگانه سلفه‌كه بێت.
دوو ساڵی سه‌ختمان به‌ڕێكرد، ئینشه‌ڵڵا له دوو ساڵی داهاتوو خۆشگوزه‌رانی و ژێرخانێكی پته‌وی ئابووری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت.
یاسای بودجه‌ی هه‌رێم
پڕۆژه یاسای بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له بنه‌مادا پشت به‌وه به‌ستراوه، كه پشكی هه‌رێم له به‌غدا چۆن ده‌ستنیشان كراوه، مادام له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش كراوه، به مووچه‌ی ته‌واو بودجه‌كه خه‌مڵێندراوه. ئێستا به‌رچاومان روونه و هیوادارم له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی داهاتووی خۆمان ئه‌م پڕۆژه‌یه په‌سند بكرێت و ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.