له سلێمانى...ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا رێگه‌ى پێ‌نادرێت هاتوچۆ بكات
K24 – هەولێر:
ئۆتۆمبێلى بێ سەرەتا و جامڕه‌ش، رێگه‌ى پێ‌نادرێت، له‌نێو شاری سلێمانى هاتوچۆ بكات، وێڕاى ئه‌وه‌ش، ئه‌وانه‌ى كه چه‌كی بێ مۆڵه‌ت هه‌ڵده‌گرن، ده‌ستگیر ده‌كرێن، رووبه‌ڕووى دادگا ده‌كرێنه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كان، له رێگه‌ى (12) مه‌فره‌زه‌وه، بنبڕی ئه‌م دیاردانه، ده‌كه‌ن، كه ببوونه گرفت بۆ سلێمانى.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژى پۆلیسى سلێمانى، رایگه‌یاند، بۆ ئه‌م بابه‌ته، چاوپۆشی له‌كه‌س ناكه‌ین، له‌باره‌ى هه‌ڵگرتنى چه‌ك و ئۆتۆمبێلی جام ره‌ش و ژماره‌ى ئۆتۆمبێلى ساخته، له‌مه‌ودوا پشكنین ده‌كرێت، به‌رده‌وام ده‌بین، تا ئه‌و كاته‌ى بنبڕى ئه‌و دیاردانه ده‌كه‌ین، ته‌نیا ئه‌وانه‌ى كه ئه‌رك و فه‌رمانیان هه‌یه، ئه‌گینا لێپێچینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت، كه بێ مۆڵه‌ت چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت، له‌به‌رامبه‌ردا، نامه‌ى كه‌سی و لایه‌نه‌كان، ده‌ستی به‌سه‌رداده‌گیرێت، تا ئه‌و كاته‌ى سه‌ردانى پۆلیسى سلێمانى ده‌كات.
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان، ژماره‌ى ئۆتۆمبێله‌كانى بێ تابلۆ، له سلێمانى سه‌رووى(3000)، له گه‌رمیان (700)، له هه‌ڵه‌بجه(900) و له راپه‌ڕین(2600)، ئۆتۆمبێله، به گوته‌ی به‌رپرسانى ئه‌منى، زۆربه‌ى كێشه و گرفتەکان، به‌م ئۆتۆمبێلانه، ئه‌نجامده‌درێت.
ک.ب