ئاگادارییەک بۆ هێزەکانی پێشمەرگە

ئاگادارییەک لە نەخۆشخانەی پێشمەرگەوە
نەخۆشخانەی پێشمەرگە
نەخۆشخانەی پێشمەرگە

K24 – هەولێر:

نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لە هەولێر، ئاگاداری سەرجەم پێشمەرگەکانی هەموو یەکەکانی سەربازی دەکاتەوە، دەتوانن بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پەتای کۆڕۆنا، سەردانی نەخۆشخانەی ناوبراو، بکەن. 

رایگەیاند، نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لە هەولێر، ئاگاداری ئەو پێشمەرگانە دەکاتەوە، کە پێویستیان بە پشکنینی پەتای کۆرۆنا هەیە، دەتوانن لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکە لە هەولێر، بکەن، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پەتای کۆرۆنا.

روونیشیکردەوە، پێشمەرگەکان سەر بە هەریەکەیەکی سەربازی بن، دەتوانن سەردانی نەخۆشخانە بکەن، بەمەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی کۆرۆنا، تەنها مەرجیش بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکە، هەبوونی ناسنامەی سەربازییە.

ک.ب