هێرش و فشاری میلیشیاکان دژی ئەمهریکا بهردهوامه

K24 - ههولێر:
بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، زۆرجار بەرپرسیارەتی هێرشەکانی سەر هەولێر و ناوچەی سەوزی بەغدا لە ئەستۆ دەگرن، شارەزایانی سەربازیش ئاماژە بەوە دەکەن، کە ئەوەی یارمەتی لۆجیستی و ماددی ئەم گرووپە چەکدارانە دەدەن، وڵاتانی ئیقلیمین و دەیانەوێت لەم رێیەوە فشار لەسەر ئەمهریکا و هاوپەیمانان درووست بکەن.
لە درێژەی هێرشەکان بە درۆن بۆ سەر هەرێمی کوردستان، هێرشی ئەمجارە بۆ سەر دەڤەری هەریر بوو لە سنووری پارێزگای هەولێر، نزیک فڕۆکەخانەی هەریر، کە هێزەکانی هاوپەیمانانی تێدایە، نزار مەلا غەفار، ئەندامی لێژنەی ناوخۆ لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی ماددی و گیانی نەبووە.
بەشێک لە گرووپە چەکدارەکانی عێراق، زۆرجار بەرپرسیارەتی هێرشەکانی سەر هەولێر و ناوچەی سەوزی بەغدا لە ئەستۆ دەگرن، محەمەد سابیر، شارهزای سهربازی ئاماژەی بەوە كرد، کە ئەوەی یارمەتی لۆجیستی و ماددی ئەم گرووپە چەکدارانە دەدەن، وڵاتانی ئیقلیمین و دەیانەوێت لەم رێیەوە فشار لەسەر ئەمهریکا و هاوپەیمانان درووست بکەن.
بەشێک لەم گرووپە چەکدارانە لەناو هێزەکانی حەشدی شەعبیدان، کە بە پێی یاسا خراونەتە سەر سیستەمی بەرگری عێراق، بەڵام لەلایەن خودی حکومەتی عێراقەوە بە لە یاسا دەرچوو ناو دەبرێن. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە کە حکومەتی عێراق تا ئێستا دیدگایەکی روونی نییە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو هێزانە.
د.ی