حه‌سه‌ن رووحانى رەخنە لە پەرلەمانی وڵاتەکەی دەگرێت
K24 – هەولێر:
حه‌سه‌ن رووحانى، کە (ماوەی سەرۆکایەتییەکەی کۆتایی هاتووە)، رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستى لابردنى سزا ئابوورییه‌كان، په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى ته‌گه‌ره‌ى خستووه‌ته به‌رده‌م هه‌وڵ و كۆششى حكومه‌تى تاران، كه بووه‌ته هۆكاری دروستبوونى ئه‌و دۆخه سه‌خته ئابوورییه.
رووحانى راشیگه‌یاند، یاساى (ستراتیژییه‌تى به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا)، كه په‌رله‌مان تێیپه‌ڕاند، بووه به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یشتن به رێكه‌وتن، به‌ڵگه‌شمان هه‌یه بۆ ئه‌مه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مانى ئێران ده‌رنه‌چووبا، پێش مانگى ئاداری ئه‌مساڵ، رێكه‌وتنى تایبه‌ت به دۆسییه‌ى ناووكى، ئه‌نجام ده‌درا، ئه‌و دۆخه ئابوورییه خراپه‌ش له ئێران دروست نه‌ده‌بوو، كه وایكرد نرخى دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به رێژه‌ى %20، به‌رزتر بێته‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا، نرخى كاڵاكان له بازاڕدا، به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاو به‌خۆیه‌وه ببینێ.
ئه‌و ره‌خنانه‌ى رووحانى، دواى ئه‌وه دێت، ناكۆكی له نێوان حكومه‌ته‌كه‌ى رۆحانى و ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسایشى نیشتیمانى، تایبه‌ت به گه‌یشتن به رێكه‌وتنى دۆسییه‌ى ناووكى، له چوارچێوه‌ى گفتوگۆ ناڕاسته‌وخۆكانى ڤییه‌ننا، له نێوان تاران و واشنتن، دروستبوو.
له ماوەی رابردوو، په‌رله‌مانى ئێران، یاساى (ستراتیژییه‌تى به‌رپه‌چدانه‌وه‌ى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا)ى په‌سند كرد، دواى سه‌ركه‌وتنى جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و زیندوو كردنه‌وه‌ى گفتوگۆكانى نێوان تاران و واشنتن، رۆحانى ره‌خنه‌ى تووندى ئاڕاسته‌ى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌ى گرت، كه به‌هۆی ئه‌م یاساوه، وڵات تووشى نه‌هامه‌تى بوو.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب