تاكسییه‌ك له رێگه‌ی نێوان چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران رایگه‌یاند، كه‌مێك به‌ر له ئێستا ئۆتۆمبێلێكی جۆری تاكسی له رێگه‌ی نێوان چۆمان – حاجی ئۆمه‌ران وه‌رگه‌ڕا و به هۆیه‌وه شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاتووچۆی سۆران، به‌هۆی رووداوه‌كه، سێ سه‌رنشینی تاكسییه‌كه برینداربوونه و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی چۆمان.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، رووداوه‌كه له نزیك گوندی باوه‌كراوه بووه، كه ده‌كه‌وێته نێوان چۆمان و حاجی ئۆمه‌ران.

