ته‌نیا له دهۆك ئه‌مڕۆ زیاتر له 1500 تووشبووی كۆرۆنا تۆمار كراوه
K24 - هه‌ولێر:
د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی بۆ ره‌وشی كۆرۆنا سه‌ردانی شاری دهۆكی كرد و رایگه‌یاند، ره‌وش كۆرۆنا زۆر خراپه و ته‌نیا ئه‌مڕۆ زیاتر له 1500 توشبووی كۆرۆنا له شاری دهۆك تۆمار كراوه.
سامان به‌رزنجی گوتی: "ساڵی پار نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی له شاری دهۆك رۆڵێكی زۆر باشی بۆ به‌رانگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌بوو، ئێستا نه‌خۆشخانه‌ی سووتان پڕبووه له تووشبووانی كۆرۆنا، پێویسته بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ش بكرێته‌وه.
گوتیشی: "ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له شاری دهۆك زۆر بووه، بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و ره‌وشه خراپه‌ی كۆرۆنا ببینه‌وه، ده‌بێت هاوشێوه‌ی ئه‌و پلانه‌ی پێشتر له شاری هه‌ولێر داندرا، ده‌بێت لێره‌ش نه‌خۆشخانه‌ی دیكه‌ی تایبه‌ت به كۆرۆنا بكرێته‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی ئاشكرای كرد، هه‌رچه‌نده ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا زۆر بووه، به‌ڵام ژماره‌كه له دهۆك زۆر زیاتره و ته‌نیا ئه‌مڕۆ زیاتر له 1500 حاڵه‌تی كۆرۆنا له دهۆك تۆمار كراوه.
د.ی