سبه‌ی مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانە دابەش دەکرێن
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری، تایبه‌ت به كوردستان24ى راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌بێ بڕین، دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى (7) به‌رده‌وامه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكرا و سبه‌ش سێشه‌ممه مووچه‌ى هه‌رسێ وه‌زاره‌ته‌كانى پێشمه‌رگه و یەکەکانی (80 و 70)، دارایی و ناوخۆ، دابه‌ش ده‌كرێن.
دوێنێ مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به ته‌واوه‌تی و به‌بێ بڕین دابه‌ش ده‌كرێت.