وه‌زاره‌تی دارایی لیستێكی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی له وه‌زاره‌تی دارایی به كوردستان24ی راگه‌یاند، سبه‌ی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دارایی، ناوخۆ و پێشمه‌رگه دابه‌ش ده‌كرێت و لیستێكی نوێی مووچه‌ش بڵاوده‌كرێته‌وه.
رۆژی یه‌كشه‌ممه 25ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند له‌م مانگه‌وه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ لێبڕین دابه‌ش ده‌كرێت، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای سه‌رپه‌رشتیكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئابووری هات.
به گوێره‌ی لیستێكی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی، بڕیاره تا 2ی ئاب/ ئۆگستۆسی 2021، مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌ش بكرێت.