عەلی لاریجانی وەك سەرۆكی كاتی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرا

K24 - ھەولێر

عەلی لاریجانی سەرۆكی خولی پێشووی پەرلەمانی ئێران بەشێوەیەكی كاتی وەك سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ھەڵبژێردرایەوە.

سەر لە بەیانی ئەمرۆ پەرلەمانی ئێران لە یەكەم دانیشتنی خولی دەیەمی پەرلەماندا عەلی لاریجانیو سەرۆكی پێشووی پەرلەمانی وەكو سەرۆكی كاتی پەرلەمان ھەڵبژاردەوەو لە دەنگدانی ئەمرۆدا لاریجانی 173 دەنگ و محەمەد رەزا عارفی، سەرۆكی فراكسیۆنی ریفۆرمخوازەكان 103 دەنگی بە دەستھێناوە، لە رۆژانی داھاتوودا ھەردوو فراكسیۆنی ھیوای ریفۆرمخوازەكان و ویلایەتی ئوسوڵگەراكان كێبركێ بۆ بەدەستھێنانی سەرۆكی ھەمیشەیی پەرلەمانی ئێران دەكەن.