ته‌ندروستی هه‌ولێر پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر، ژماره‌یه‌ك پێشنیازی ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا كردووه كه قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش یه‌كێكه له‌و پێشنیازانه.
رێناس عه‌لی، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، چه‌ند پێشنیازێك خراونه‌ته‌ڕوو، كه خۆی له توندكردنی رێكاره‌كان ده‌بینێته‌وه به گشتی، له‌گه‌ڵ راگرتنی گشت بۆنه و كۆبوونه‌وه‌ه‌یه‌ك، هاوكات هاندانی خه‌ڵك بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش په‌یامنێری كوردستان24، پێشنیازی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆش كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتژمێر 8:00ی ئێواره تاكو 6:00ی به‌یانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام هێشتا پێشنیازه و نه‌بووه‌ته بڕیار.
هاوكات له باره‌ی هاتنی گه‌شتیارانیش پێشنیاز كراوه ته‌نیا رێگه به هاتنی ئه‌و گه‌شتیارانه بدرێت كه ڤاكسینیان وه‌رگرتووه.
په‌یامنێری كوردستان24 دووپاتیشی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا باسكراون ته‌نیا پێشنیازن و خراونه‌ته‌ڕوو، بڕیاره سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا تاووتوێ بكرێن.
أ. م