سوپای ئه‌مه‌ریكا كۆتایی به ئه‌ركی شه‌ڕكردن له عێراق دێنێت
K24 - هه‌ولێر:
دواى (18) ساڵ مانه‌وه‌ی سەربازانی ئەمەریکا لە عێراق، ئه‌مڕۆ جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، رێكه‌وتنێك ئیمزا ده‌كه‌ن، تا كۆتایی ئەمساڵ ئه‌ركى شه‌ڕكردنى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، بۆ راهێنانی سەربازانی سوپای ئەو وڵاتە دەگۆڕن.
دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان، مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لە واشنتنە، بۆ كۆتایی هێنان به ئه‌ركى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، كاتێک ئەمەریکا بە بڕیاری جۆرج ده‌بلیو بووش، سوپاى دژى سه‌دام حوسێن، نارده عێراق.
دواى كۆبوونه‌وه‌ى ئەمڕۆی بایدن و كازمى، به‌یاننامه‌یه‌كى فه‌رمی بڵاو ده‌كرێته‌وه، تێیدا ئاماژه به كۆتایی هێنان به ئه‌ركى سوپاى ئه‌مه‌ریكا، له عێراق، دێت.
له ئێستادا، (2500) سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكا له عێراقدا ماون، كه ئه‌ركی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعشیان له ئه‌ستۆدایه، له داهاتووشدا، ئه‌ركی سوپاى ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌شقپێكردنى سوپاى عێراق، ده‌گۆڕێت.
له (ئازارى 2003)، به‌هۆی سكاڵاى كۆمه‌ڵگه‌ى نێو ده‌وڵه‌تى، سوپاى شه‌ڕكه‌ری ئه‌مه‌ریكا دژى سه‌دام حوسێن و رژێمه‌كه‌ى، هاتنه عێراق، دواى ئه‌وه‌ش، لە لایەن حکومەتی عێراق، ئه‌ركی شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ داعشیان پێ سپێردرا، تا ئێستا به‌شێكى ئه‌و سوپایه له عێراقدا ماون.
سەرچاوە: رۆیتەرز
ک.ب