ژه‌مێك ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا و ژه‌می دووه‌میش فایزه‌ر به‌یه‌كه‌وه ئاستی به‌رگری به‌رزده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
له توێژنه‌وه‌یه‌كی نوێ له كۆرۆیای باشوور، ده‌ركه‌وتووه كه دوو ژه‌می جیاوازی ڤاكسینی كۆرۆنا به‌رگری به‌رامبه‌ر به ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاتر ده‌كه‌ن، توێژنه‌وه‌كه‌ش له سه‌ر هه‌ردوو ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری ئه‌سترازینیكا و فایزه‌ر كراوه.
له توێژنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، ژه‌مێكی ئه‌سترازینیكا و ژه‌مێكی فایزه‌ر شه‌ش ئه‌وه‌نده زیاتر ئاستی به‌رگری به رامبه‌ر به ڤایزه‌ر به‌رز ده‌كاته‌وه، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی به دوو ژه‌می ئه‌سترازینیكا كوتراون.
499 كارمه‌ندی ته‌ندروستی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردووه، 200 كه‌سیان هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ریان وه‌رگرتووه، 199 كه‌سی دیكه‌ش هه‌ردوو ژه‌می ئه‌سترازینیكایان پێدراوه، به‌ڵام 100 كه‌سیش ژه‌مێك ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا و له ژه‌می دووه‌مدا به ڤاكسینی فایزه‌ر كوتراون.
له توێژنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رجه‌میان ته‌نۆچه‌كه‌ی به‌رگیان به‌رزبووه‌ته‌وه، كه رێگری له‌وه ده‌كات، خانه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا خۆی كۆپی بكاته‌وه.
ئه‌وش ئاشكرا كراوه، رێژه‌ی ته‌نۆچكه‌ی به‌رگری له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی دوو ژه‌می جیاوازیانی ڤاكسینی كۆرۆنایان پێدراوه، هاوشێوه‌ی ئه‌و كه‌سانه بووه، كه به هه‌ردوو ژه‌می ڤاكسینی فایزه‌ر كوتراون.
مانگی رابردووش له توێژنه‌وه‌یه‌كی دیكه له به‌ریتانیا، كه له‌سه‌ر هه‌مان دوو ژه‌می جیاوازی كۆرۆنا كراوه، ده‌ركه‌وتووه، ئه‌نجامه‌كان هاوشێوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌ی كۆرۆیای باشوور بووه.
چه‌ند وڵاتێك ڤاكسینی ئه‌سترازینیكایان وه‌ستاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بووه، كه ئه‌وانه‌ی به ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا كوترابوون، هه‌ندێك حاڵه‌تی مه‌ینی خوێن تۆمار كراوه، ئه‌م توێژنه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته پاڵپشتی ئه‌وانه‌ی یه‌ك ژه‌می ئه‌سترازینیكایان وه‌رگرتووه، ده‌كرێت ژه‌می دووه‌م به ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری فایزه‌ر بكوترێن.
د.ی