وردترین زانیاریی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵبژارده‌یه بزانه كه ئه‌مڕۆ ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان ده‌بێته‌وه
جامی كۆنیفای 2016 كه یارییه‌كان له هه‌رێمی ئه‌بخازیای سه‌ر به وڵاتی رووسیا به به‌شداریی 12 هه‌رێم به‌ڕێوه ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان كه سه‌رووی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می گرتووه و شانبه‌شانی هه‌ڵبژارده‌كانی سیزكلاند و كۆریای یه‌كگرتوو یاریی ده‌كات، یه‌كه‌مین یاریی خۆشی پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له كات 3:00ـی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی باشووری كوردستان له به‌رانبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سیزیكلاند ئه‌نجام ده‌دات.
سیزیكلاند، هه‌رێمێكه ده‌كه‌وێته ناوه‌ڕاستی رۆمانیا، خه‌ڵكی ئه‌م ناوچه‌یه به ڕه‌سه‌ن هه‌نگارین، له ساڵی 2011ـه‌وه له هه‌رێمی سیزیكلاند ئه‌كادیمیایه‌كی تایبه‌ت به بواری تۆپی پێ به پاڵپشتی حكوومه‌تی هه‌نگاریا دامه‌زراوه.
له ساڵی 2014ـه‌وه به فه‌رمی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی سیزیكلاند دامه‌زراوه و بۆ یه‌كه‌مینجاریشه به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیی كۆنیفا ده‌كات، به‌ڵام له ساڵی 2015 به‌شداریی له پاڵه‌وانییه‌تیی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌ورووپای كرد تایبه‌ت به هه‌رێمه‌كان و پله‌ی پێنجه‌می به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێی دوایین ریزبه‌ندی هه‌رێمه‌كان كه فیدراسیۆنی تۆپی پێی كۆنیفا بڵاوی كردۆته‌وه، هه‌رێمی كوردستان له ریزبه‌ندی پێنجه‌می باشترین هه‌ڵبژارده‌كان كۆنیفا دێت، هه‌ڵبه‌ت هه‌ڵبژارده‌ی سیزیكلاندیش له خانه‌ی (20)ـی باشترین هه‌رێمه‌كانی كۆنیفا دێت.