نوێنه‌ری پارتی له یۆنان: له هه‌وڵه‌كانمان بۆ زانینی چاره‌نووسی بێسه‌روشوێنبووانی ده‌ریای ئیجه به‌رده‌وامین
K24- هه‌ولێر:
سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له یۆنان، له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیان بۆ زانینی چاره‌نووسی ئه‌و كوردانه‌ی له 22ی ئه‌م مانگه یه‌خته‌كه‌یان له ده‌ریای ئیجه نقومم بوو و تێیدا هه‌شت گه‌نجی كورد بێسه‌روشوێنبوو، گوتی: به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كۆمانكردوونه‌ته‌وه، 32 كه‌س رزگار بوونه و گوازراونه‌ته‌وه بۆ دوورگه‌ی كریتی، كه له‌ناویان 20 كورد، 11 سووری و یه‌كێكیش فه‌له‌ستینییه، به‌ڵام 18 كه‌س تا ئێستا بێسه‌روشوێنن، له‌ناویان هه‌شتیان كوردن، كه له ئافره‌تێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و 7 كه‌سی باشووری كوردستان پێكهاتوون.
هه‌روه‌ها گوتیشی: له‌و رووداوه‌دا 5 كه‌س له‌رێگه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌وه رزگار كراون، به‌ڵام ئه‌وان گوازراونه‌ته‌وه دوورگه‌ی كه‌رپانۆس و سه‌رجه‌م رزگاركراوه‌كان سه‌لامه‌تن و له دۆخێكی باشدان.
نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان بۆ كوردستان24 جه‌ختی كرده‌وه، ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتووه بۆ زانینی سۆراخی بێسه‌روشوێنبووه‌كان هه‌وڵیان بۆ داوه و تا ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه‌یان به‌رده‌وامن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی یۆنان له‌سه‌ر هێڵن.
سه‌باره‌ت به دۆخی په‌نابه‌رانیش له یۆنان، سه‌ربه‌ست محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، په‌نابه‌رانی كورد له یۆنان له دۆخێكی خراپدان، به‌تایبه‌ت كوردانی باشووری كوردستان له 85% تا 90% ره‌تكردنه‌وه‌یان هه‌یه، به‌وه‌ی كه هه‌رێمی كوردستان ئارامه و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كونسوڵخانه‌ی یۆنان له‌هه‌ولێره و زۆر به‌باشی ئاگاداری دۆخی هه‌رێمی كوردستانه، به‌ڵام كودانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای كوردستان دۆخیان جیاوازتره و چانسی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتیان زۆرتره وه‌ك له كوردانی باشوور.
هه‌روه‌ها گوتی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دۆخی ئه‌وانه‌ش زۆر باش نییه كه مافی په‌نابه‌رێتییان پێ ده‌درێت، چونكه راسته‌وخۆ دوای پێدانی مافی په‌نابه‌رێتی، له خانوو ده‌رده‌كرێن و ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌شیان ده‌بڕن.
گوتیشی: تا ئیستا نزیكه‌ی 3 هه‌زار خێزان ره‌تكردنه‌وه‌یان هه‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كیشه‌یه‌ش ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه له هه‌وڵه‌كانمان بۆ رێكخستنی چه‌ند دیدارێك له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانی یۆنان به‌رده‌وامین، به‌ڵام به‌هۆی دۆخی كۆرۆنا به‌رده‌وام داواكارییه‌كانمان ره‌ت ده‌كرێنه‌وه.