ڤان دایك دوای 255 رۆژ به‌شداریی یه‌كه‌مین یاری لیڤه‌رپوول ده‌كات
ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای زیاتر لە 255 رۆژ دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
ڤێرجیل ڤان دایک بەرگریکاری هۆڵەندی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە سەرەتای ساڵی رابردوو لە یاری یانەکەی بەرامبەر ئێڤەرتۆن لە پرێمەرلیگ تووشی پێکانێکی قورس بوو و لەو کاتەوە کە دەکاتە زیاتر لە 255 رۆژ، ئەو یاریزانە لە یاریگاکان دوورکەوتەوە و چاوەڕێ دەکرێت لە یاری دۆستانەی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر هێرتابەرلینی ئەڵمانیا بگەرێتەوە.
یۆرگێن کلۆپ بەرێوەبەری هونەری یانەی لێڤەرپوول هەواڵەکەی پشت راستکردەوە و گوتی: ئەو یاریزانە زۆر بەباشی ئامادەکارییەکانی دەو دەیانەوێت لە یاری داهاتوو چەند خولەکێک یاری پێ بکەن.
ڤان دایكی ته‌مه‌ن 30 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ساڵی 2018 له یانه‌ی ساوسامتن به به‌های 84 ملیۆن پاوه‌ند په‌یوه‌ندی به لیڤه‌رپوول كرد و بووه گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له مێژوودا، له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول 130 یاری كردووه، 13 گۆڵ و 6 ئاسیستی هه‌یه و نازناوی پرێمه‌رلیگ و چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه.