تێبینییه ده‌ستنووسه‌كانی بایدن له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ كازمی ئاشكرا ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
چاوی كامێرای ئاژانسه‌كان، تێبینییه ده‌ستنووسه‌كانی ده‌ستی جۆو بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا ده‌كه‌ن، كه له دیداره‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق تۆماری كردوون.
به گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس بڵاویكردوونه‌ته‌وه، تێبینییه‌كانی بایدن ده‌ركه‌وتوون كه له‌سه‌ر كاغه‌زێك تۆماریكردوون و به روونی ده‌قه‌كانیان ده‌خوێنرێته‌وه.
به گه‌وره‌كردنی وێنه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، تێبینی یه‌كه‌می بایدن له باره‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه و نووسراوه "ئاماده‌كارییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان"، مه‌به‌ستیش وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌یه كه له عێراق ده‌كرێنه سه‌ر هێزه ئه‌مه‌ریكییه‌كان.
تێبینی دووه‌میش په‌یوه‌ندی به ئێرانه‌وه هه‌یه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر هێزه‌كانیان به جۆرێك له جۆره‌كان به ئێرانی ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵام راسته‌وخۆ ئێران به ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان تۆمه‌تبار ناكات.
هه‌رچه‌نده نازانرێت ئه‌و تێبینیانه‌ی بایدن تۆماری كردوون له كاتی دیداره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بووه یان پێشتر تۆماریكردوون، به‌ڵام وه‌ك ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه‌یان بۆ كردووه، بایدن به مه‌به‌ست ئه‌و دوو تێبینییه‌ی نیشانی كامێرا‌كان داوه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامێكی ناڕاسته‌وخۆ به هه‌موو لایه‌ك بدات كه له ئاست هێرشه‌كان بێده‌نگ نابێت، جا هه‌ر كه‌سێك له پشتیانه‌وه بووبێت.
رۆژی دووشه‌ممه بایدن كۆتاییهاتنی ئه‌رك و قۆناغی ئێستای هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له عێراق راگه‌یاند و دووپاتی له‌وه كرده‌وه، "ئه‌ركی شه‌ڕكردن"ی هێزه‌كانیان كۆتایی هاتووه و قۆناغێكی دیكه‌ی ئه‌ركی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌ستپێده‌كات.
أ. م