كه‌شناسی: پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێت

پێشبینییه‌کانی کەشناسی بۆ کەشوهەوای هەرێمی کوردستان
كه‌شوهه‌وا
كه‌شوهه‌وا

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ (27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) رەوشی کەشوهەوای راگەیاند و پێشبینی دەکات، به‌یانی پلەی گەرمی نزمببێته‌وه‌.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، سبەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 3 تا 4 پلە بە بەروارد بە ئەمڕۆ نزم ببێته‌وه‌، بەرزترین پلەى گەرماى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ شاری كه‌ركووك تۆمار كراوه‌ كه‌ 48 پله‌یه‌، له‌ هه‌ولێر 45 پله‌یه‌، له‌ دهۆك 44 پله‌یه‌، له‌ سلێمانی 46 پله‌یه‌ و له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 46 پله‌ی سیلیزییه‌.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بۆ پله‌ی گه‌رمای رۆژی چوارشه‌ممه‌ پێشبینی ده‌كات، پله‌ی گه‌رما له‌ هه‌ولێر و سلێمانی 42 پله، له‌ دهۆك 41 پله‌، له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 43 پله‌ و له‌ كه‌ركووكیش 44 پله‌ بێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دهۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دهۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كه‌ركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كه‌ركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵه‌بجه‌
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەڵه‌بجه‌