پیاوێكی هیندی دوای 45 ساڵ دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ساجد سونگال، پیاوێكی هیندییه و ته‌مه‌نی 70 ساڵه، بڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو دوای 45 ساڵ به خێزانه‌كه‌ی شادببێته‌وه، كه پێشتر وایانزانیوه به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌یه‌كه‌وه مردووه.
رۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، سونگال خه‌ڵكی شاری "كوتایام"ی ویلایه‌تی "كیرالا"ی باشووری هیندستانه، له ساڵی 1974، كه ئه‌وكات ته‌مه‌نی 22 ساڵ بووه، بۆ كاركردن چووه‌ته كه‌نداوی عه‌ره‌بی و دایك و باوك و 4 خوشك و 4 برای دوای خۆی به‌جێهێشت.
سونگال له ئه‌بوزه‌بی-ی ئیمارات ده‌ستی به‌كاركرد، ریكخه‌ری ئاهه‌نگ بووه، سه‌ماكه‌ره‌كانی بۆ ئاهه‌نگی شه‌وانه ده‌هێنا، به‌ڵام له (12ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 1976) ئه‌و تیمه‌ی سونگال كاری له‌گه‌ڵ ده‌كرد، به‌ره‌و هیندستان گه‌ڕانه‌وه و به‌هۆی تێكشكانی فڕۆكه‌كه‌یان، هه‌مووان مردن.
ئه‌م رووداوه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی سونگال هه‌ست به خه‌مباری و شه‌رم و تاوان بكات، بۆیه په‌یوه‌ندی به خێزانه‌كه‌ی نه‌كرده‌وه، ته‌نانه‌ت دوای ئه‌وه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هیندستانیش، نه‌یوه‌یستووه خێزانه‌كه‌ی هه‌واڵی بزانن، سه‌باره‌ت به‌و خۆشاردنه‌وه‌كه‌ی گوتی: "په‌یوه‌ندیم به خێزانه‌كه‌مه‌وه نه‌كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێموابوو كه‌سێكی شكستخواردووم".
گوتیشی: "ده‌بووایه سه‌رمایه‌كی زۆر له كه‌نداو كۆبكه‌مه‌وه، به‌ڵام وامنه‌كرد، دوای بۆچوونم گۆڕا و گه‌ڕامه‌وه بۆ مۆمبای، ده‌بووایه په‌یوه‌ندی به هه‌مووانه‌وه بكه‌م، به‌ڵام ئه‌وه رووینه‌دا، ئه‌مه بووه 45 ساڵ".
به‌ر له دوو ساڵ سونگال ره‌وشی ماددی زۆر خراپ ده‌بێت و به‌شێوه‌یه‌ك نه‌خۆش ده‌كه‌وێت، كه به زه‌حمه‌ت توانیویه‌تی به رێگه‌دا بڕوات، هاوڕێیه‌كی ده‌یباته سه‌نته‌ری چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ی ئاگادار ناكاته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ژماره‌یه‌ك له كه‌سانی چاكه‌خواز هه‌وڵیان داوه كه‌سێك بدۆزنه‌وه كه سونگال بیناسێت، بۆیه په‌یوه‌ندییان به مزگه‌وتی شاره‌كه‌ی كردووه، ئیمامی مزگه‌وت سونگالی ناسیوه‌ته‌وه و ناوونیشانی خێزانه‌كه‌ی پێداون.
بڕیاره سبه‌ی چوارشه‌ممه (28ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) دوو له برایه‌كانی "ساجید سونگال" به دوایدا بێن و بیبه‌نه ماڵه‌وه و به كه‌سوكاره‌كه‌ی شاد ببێته‌وه.
د.ی