مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری دزرا

پاره‌كه‌ له‌ناو ئۆتۆمبێلدا بووه‌ و له‌به‌رده‌م چێشتخانه‌یه‌كدا دزراوه‌

K24 - هه‌ولێر:

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان24 ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ (17ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) ئەو تیمەی مووچەی پۆلیسی دارستانی کفری وەرگرتووە، له‌ چێشتخانه‌یه‌كی كه‌لار دابه‌زیوون و خه‌ریكی نانخواردن بوون، لەوکاتەدا ئەو ئۆتۆمبێلەی مووچەی کارمەندەکانی تێدابووە، جامەکەی شکێنراوە و بەشێکی مووچه‌کە دزراوە.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، کە دەست کوردستان24 کەوتووە، مووچەی کارمەندەکان له‌ ناو دوو گونیه‌دابووە، دزەکان گونیه‌یه‌ك لە مووچەکەیان بۆ دزراوە، کە زیاتر لە 50 ملیۆن دیناری تێدابووه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لێکۆڵینەوە لەم کردەوەیە دەستی پێکردووە.