به ڤیدیۆ.. رای وه‌رزشوانان له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان ببینه
هەڵبژاردەى تۆپى پێى کوردستان به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له جامی كۆنیفای 2016 ئێستا لە هەرێمى ئه‌بخازیاى وڵاتى رووسیایه، هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان خۆشەویستی و هاندانیان بۆ هەڵبژاردەکەیان وەک پێویست نییە، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆر له خه‌ڵكی كوردستان هه‌ر له‌م به‌شداریكردنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌رێمه‌كه‌یان بێ ئاگانه، دواجار ئەمەیش بە شێوەیەکى باش نەبۆتە هۆکارى ناساندنى هەڵبژاردەکە لاى هاندەرانى کوردستان.
ئه‌مه‌یش له كاتێكدا پێشتر هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان چه‌ندان جار به‌شداریی له‌م پاڵه‌وانییه‌تییانه كردووه كه تایبه‌ته به هه‌رێمه‌كان، له 2012 میوانداریی پاڵه‌وانییه‌تیی ڤیڤای كرد و نازناوه‌كه‌شی برده‌وه.
له‌م راپۆرته‌دا، كه په‌یامنێرمان یادگار محه‌مه‌د له شاری سلێمانی ئاماده‌ی كردووه، ڕای وه‌رزشوانان و هاونیشتیمانیانی كورد له‌سه‌ر به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی كوردستان له جامی كۆنیفا ده‌خاته ڕوو، باس له‌و هۆكارانه ده‌كات كه رێگربوون له‌به‌رده‌م خۆشه‌ویستی وه‌رزشوانان بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌یان.