گه‌نجێك لە زێی گەورە خنکا و به‌رگری شارستانی مێرگه‌سۆر به‌دوای ته‌رمه‌كه‌یدا ده‌گه‌ڕێت

K24 - هه‌ولێر:
بەیار محیەدین، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران بە کوردستان24ی راگەیاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (27ی ته‌ممووز/ یۆلیۆی 2021) گه‌نجێكی رۆژئاوای كوردستان، به كرێكاری له ده‌ڤه‌ری بارزان بووه، له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێیدا له زێی گه‌وره‌دا مه‌له‌ی كردووه و خنكاوه.
بەیار محیەدین گوتی: "کاتژمێر (11:10)ی پێش نیوەڕۆ لە حاڵەتێکی خنکان لە زێی گەورە لە دەڤەری بارزان ئاگادارکراینەوە، كه گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا له زێی گه‌وره‌دا خنكاوه".
گوتیشی: "تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی مێرگەسۆر بەدوای تەرمی خنکاوەکەدا دەگەڕێن و تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە".
بەرپرسی راگەیاندنی بەرگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئەو كه‌سه‌ی له زێی گه‌وره‌دا خنكاوه، بۆ کرێکاری هاتووه‌تە ناوچەکە و بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوه لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانی ویستوویانە بەمەلەکردن خۆیان فێنك بکەنەوە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئەو گه‌نجه ته‌مه‌نی (18) ساڵه و ناوی "عەلی حوسێن حەوا"یه، کە خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە و دانیشتووی گەڕەکی باداوەی شاری هەولێرە بووه.
هەر بەگوێرەی ئاماری بەرگری شارستانی سۆران، کە سەرپەرشتی رووداوی قەزاکانی سۆران، چۆمان، ره‌واندز و مێرگەسۆر دەکات، لە دەستپێکی ئه‌مساڵ تا ئێستا ئەمە (11)مین حاڵەتی خنکانە لە دەڤەرەکە تۆماردەکرێت.