قه‌رزه‌كانى عێراق بۆ كوه‌یت كۆتایی دێت
K24 - هه‌ولێر:
لێژنه‌ى تایبه‌ت به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى زیانەکانی داگیركردنى كوه‌یت، كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، رایگه‌یاند، (600) ملیۆن دۆلار، راده‌ستى، كوه‌یت كرایه‌وه، ئەمیش وەک قه‌ره‌بووى شه‌ڕى داگیركردنى ئەم وڵاتە، لە لایەن عێراق، كاتێك سەدام حوسێن، به‌ر له (30) ساڵ، كوه‌یتى داگیر كرد و چه‌ندین كێڵگه و كۆمپانیاى نه‌وتى، ئه‌و وڵاته‌ى، ئاگر تێبەردا.
لێژنه‌ى قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ى زیانه‌كانى جه‌نگى داگیركردنى كوه‌یت، له‌لایه‌ن عێراقه‌وه، كه سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه، راشیگه‌یاند، تا ئێستا بڕی (51.3) ملیار دۆلار، وه‌ك قه‌ره‌بوو، له رێگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه، راده‌ستى كوه‌یت كراوه.
كۆمپانیاى په‌تڕۆڵى كوه‌یتى، سه‌ركه‌وتووانه بڕى (14.7)، ملیار دۆلاری، وه‌ك زیانه‌كانى داگیركردنى كوه‌یت له عێراق، وه‌رگرتەوه، كاتێك چه‌ندین كیڵگه‌ى نه‌وتی، له‌لایه‌ن سوپاى عێراقه‌وه، له ساڵانى (1990 تا 1991)، ئاگر تێبەردران، تا ئێستا بڕی یه‌ك ملیار دۆلاریش قه‌ره‌بووی كۆمپانیاى ناوبراویش، ماوە.
به بڕیاری ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێو ده‌وڵه‌تى، كه له ساڵى (1991) ده‌رچوو، عێراق بڕێك پاره‌ى له داهاتى نه‌وت، بۆ قه‌ره‌بووى زیانه‌كانه‌كانى داگیركردنى كوه‌یتى ته‌رخانكرد، له ماوه‌ى چه‌ند ساڵێكى كه‌میش، قه‌رزه‌كانى عێراق، بۆ كوه‌یت، كۆتایی دێت.
سەرچاوە: روسيااليوم
ک.ب