بكوژی گه‌نجه چالاكوانه عێراقییه‌كه ده‌ستگیركرا
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی میدیا غێراقییه‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كان بكوژی چالاكوان عه‌لی كه‌ریم، كوڕی خانمه چالاكوانی دیاری عێراقی، فاتمه به‌هادلی له باشووری عێراق ده‌ستگیركرا.
به‌گوێره‌ی میدیاكان، دوای هه‌وڵێكی زۆر ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كان توانییان بكوژی ئه‌و چالاكوانه گه‌نجه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن، كه فاتمه به‌هادلی دایكی عه‌لیش چالاكوانێكی دیاری عێراقییه له بواری داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌تان و منداڵان.
تا ئێستا هێزه ئه‌منییه‌كان ناسنامه‌ی بكوژه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه.
جێگای ئاماژه‌یه، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو میدیا عێراقییه‌كان رایانگه‌یاند، دوای چه‌ند كاتژمێرێك له رفاندنی چالاكوانی مافی مرۆڤ له عێراق، عه‌لی كه‌ریم، كوڕی خانمه چالاكوان، فاتمه به‌هادلی له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه له به‌سره، ته‌رمه‌كه‌ی له شوێنێكی ئه‌و پارێزگایه دۆزرایه‌وه.
فاتمه به‌هادلی 51 ساڵی كه ده‌كاته دایكی عه‌لی كه‌ریم، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی فیرده‌وسی عێراقییه و له كۆتایی ساڵی رابردوو رێكخراوی "فرۆنت لاین دیفێنده‌رز"ی ئیرله‌ندی له ساڵڕۆژی جیهانی داكۆكیكردن له مافی مرۆڤ، خه‌ڵاتی رێزلێنانی پێ به‌خشی.
به‌هادلی یه‌كێك بوو له‌و 5 ئافره‌تانه‌ی ئه‌و رێكخراوه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقیا له ساڵی 2020 خه‌ڵاته‌كه‌ی بۆ ته‌رخان كرد، كه كاری ئه‌و خانمه داكۆكیكردنه له مافی ئه‌و كه‌سانه‌ی رووبه‌ڕووی مه‌ترسی ده‌بنه‌وه.
H.B