بە حەوت نیشانە دەردەکەوێت تووشی خەڵەفان بوویت
K24 - هه‌ولێر:
نه‌خۆشى خه‌ڵه‌فان، یاخوود بیرچوونه‌وه، بریتییە لە دروستبوونی گۆڕانكاری ناسرووشتى له مێشكى مرۆڤدا، هەروەها تێكه‌ڵى بۆ بیركردنه‌وه‌ی مرۆڤ، ده‌خوڵقێنێ.
ئه‌م نه‌خۆشییه، هێزى بیركردنه‌وه‌ى مرۆڤ ده‌شێوێنێ، كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆى ده‌بێت بۆ سه‌ر ره‌فتار و بیركردنه‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر.
پسپۆڕانى میشك و ده‌مار، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، نه‌خۆشى خه‌ڵه‌فان، حەوت نیشانه‌ی هەیە، کە پێوەی دەزانیت تووشی بوویت، بریتین له:
یه‌كه‌م: له‌ده‌ستدانى بیركردنه‌وه
دووه‌م: وردبوونەوە لە هەموو شتێک
سێیه‌م: قوورسیی كاروبارى رۆژانه
چواره‌م: ماندووبوون لەکاتی قسه‌كردن و دۆزینه‌وه‌ى وشه‌ى راست له‌كاتى گفتوگۆکردندا
پێنجه‌م: تێكه‌ڵ كردنى كات و شوێن
شه‌شه‌م: گۆڕانی خێرای سرووشت
حه‌وته‌م: زۆرجاریش ئه‌و نیشانانه، به‌لاوازى له مرۆڤدا هه‌ستى پێده‌كرێت
توێژه‌ران، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌وانه‌ى تووشى خه‌ڵه‌فان ده‌بن، له‌بوارى ژماره‌و پاره، پرسیارى زۆر ده‌كه‌ن، مرۆڤێكى دوودڵیان لێده‌رده‌چێت.
سه‌رچاوه: ئێكسپرێس
ك.ب