نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان... داعش ده‌بێته سه‌ر ئێشه بۆ عێراق
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرتێكى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، داعش چالاكییه‌كانى كاریگه‌رتر ده‌بێت، قۆناغى داهاتوو، ده‌بێته مه‌ترسیدارترین قۆناغ بۆ عێراق و سووریا.
راپۆرتێكى تیمى سزادان، سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، دواى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ریكا له عێراق، داعش ده‌بێته سه‌ر ئێشه بۆ عێراق و سووریا.
روونیكردووه‌ته‌وه، له داهاتوودا، له‌ناوه‌خۆی عێراق و سووریا، داعش كار له‌سه‌ر خاڵه لاوازه‌كان ده‌كات، هه‌روه‌ها زۆر به ئاسانى، پێگه و شوێنى مانه‌وه‌ى خۆیان له‌م دوو وڵاته، هه‌ڵده‌بژێرن و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ش ده‌كه‌نە ئامانج، كه دژى ئه‌وان ده‌جه‌نگن.
ئاماژه‌شیپێكرد، هێرشه‌كه‌ى بازاڕى وه‌حیلات له به‌غدا، ئاماژه‌یه‌كى مه‌ترسیداره، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ست به‌وه بكرێت كه داعش له عێراق به‌هێزن، وێڕاى ئه‌وه‌ى كه هێزه‌كانى پۆلیس و سوپاى عێراق، به‌چڕى له دژیان، كار ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ره‌نگه داعش به‌رده‌وامى بە هێرشه‌كانى بدات، بۆ راكێشانى سه‌رنجى میدیاكان،هاووڵاتیانى مه‌ده‌نى دەکەنە ئامانج، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش نیشانبده‌ن، كه حكومه‌تى عێراق، حكومه‌تێكى لاوازە.
به‌شى هه‌واڵگری سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، راشیگه‌یاند، داعش له پارێزگاكانى سه‌لاحه‌دین، دیاله و كه‌ركووك، خۆیان رێك ده‌خه‌نه‌وه، له‌وێ، چه‌ندین هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆمه‌ڵێك پێگه، هه‌روه‌ها چه‌كدارانى داعش زۆر به ئاسانى هام و شۆی نێوانى پارێزگاكانى عێراقى، ده‌كه‌ن.
هۆشداریشیدا، دۆخى عێراق و سووریا، سه‌قامگیر نیه، بۆیه داعش ئه‌م هه‌له ده‌قۆزنه‌وه بۆ به‌هێزتركردنى پێگه‌یان، كه لە ئێستادا خاوه‌نى (8000) چه‌كدارن، له‌كاتى گه‌یشتنیشیان به یه‌كتری، ژماره‌یان له سووریا و عێراق، ده‌گاته، (34000)، چه‌كدار.
سەرچاوە: الحرة
ک.ب