ژێرخانى زه‌وى بڕێكى دیكه‌ى مادده‌ى كاربۆنى له‌ناووكى زه‌وییه‌وه راده‌كێشێت
K24- هه‌ولێر:
زاناكانى بوارى زه‌ویناسی، ئاشكرایانكرد، به‌ریه‌ككه‌وتنه خاوه‌كانى، نێو په‌ڕه‌كانى (ژێرخانى زه‌وى)، بڕێكى دیكه‌ى مادده‌ى كاربۆنى له‌ناووكى زه‌وییه‌وه، راده‌كێشێت.
تیمێكى زانستى، له زانكۆی كامبرێج و نانیانگ، ئاشكرایانكرد، كاربۆنى راكێشراوى ناووكى زه‌وى، له‌نێو هه‌ناوى زه‌ویدا، ویستى مانه‌وه‌ى هه‌یه، له بری ئه‌وه‌ى به شێوه‌ى گڕكانه‌وه، بته‌قێته‌وه.
ده‌ره‌نجامه‌كان، ده‌ریده‌خه‌ن، سێبه‌شی كاربۆنى گه‌ڕاوه، له رێگه‌ى دووباره سوڕانه‌وه، له‌سه‌ر ته‌ختى زه‌وییه‌وه، ده‌رده‌كه‌وێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌ى ئه‌و بیردۆزانه‌ى پێشووتر، كه ده‌یانگووت، ئه‌وانه‌ى كه به‌ره‌و كه‌می ده‌چن، دێته‌وه سه‌ر ته‌ختى زه‌وى.
یه‌كێك له چاره‌سه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌ش و هه‌وا، دۆزینه‌وه‌ى رێگه چاره‌یه‌ك بۆ كه‌مكرنه‌وه‌ى دووه‌م ئۆكسیدى كاربۆنه له به‌رگه هه‌واى زه‌وى.
له توێژینه‌وه‌یه‌كیش، ئاماژه بۆ كاربۆن كراوه، كه له قووڵیدا، رۆڵێكى كاریگه‌ر ده‌بینێت، ئه‌میش له رێگه‌ى هاوسه‌نگ راگرتنى, دووان ئۆكسیدى كاربۆن، له سه‌ر تەختی زه‌وى.
چه‌ند رێگه‌یه‌كیش دۆزراوه‌ته‌وه، بۆ ناردنى كاربۆن بۆ نێو به‌رگه هه‌وا، كه تاكه رێگه‌ش، كۆبوونه‌وه‌ى به‌رگه‌كانى زه‌وییه.
سەرچاوە: RT
ک.ب