ئالێگری: دووجار راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدم ره‌تكردووه‌ته‌وه
ماسیملیانۆ ئالێگری راهێنه‌ری یانه‌ی یوڤێنتۆس له لێدوانێكدا ئاشكرای ده‌كات كه دووجار ئۆفه‌ری ریال مه‌دریدم ره‌تكردووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: دوایینجار كه به ریال مه‌دریدم گوت نه‌خێر چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بوو.
ماسیملیانۆ ئالێگری كه له هاوینی ئه‌مساڵ گه‌ڕایه‌وه راهێنه‌رایه‌تی یوڤێنتۆس و شوێنی ئاندریا پیرلۆی گرته‌وه و له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند كه پێویسته سووپاسی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید (فلۆرێنتینۆ پێرێز) بكه‌م كه دووجار ده‌رفه‌تی وه‌رگرتنی راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌دریدی بۆ ره‌خساندم، به‌ڵام من هه‌ر به‌دوای ده‌رفه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی یوڤی دا ده‌گه‌ڕام.
ئالێگری پێش دوو وه‌رز له‌مه‌وبه‌ر یوڤێنتۆسی جێهێشت و له‌م ماوه‌یه‌دا ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی هیچ یانه‌یه‌كی وه‌رنه‌گرت، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: زۆر ئۆفه‌رم پێشكه‌ش كرا، به‌ڵام نه‌متوانی بڕیار بده‌م، چونكه من ده‌مزانی كه ته‌نیا چێژ له راهێنه‌رایه‌تی یوڤی وه‌رده‌گرم.
ئالێگری ده‌شڵێت: ریال مه‌درید بڕیارێكی دروستی دا كاتێك بۆ دووه‌مجار كارلۆ ئانچیلۆتی بۆ راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، پێموایه باشترین بژارده‌بوو كه ریال مه‌درید هه‌ڵیبژارد.
ئه‌م قسانه‌ی ئالێگری له كاتێكدایه، كه مانگی رابردوو فلۆرێنتینیۆ پێرێز له لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید هیچ قسه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ پۆچیتینیۆ، ئالێگری و كۆنتی نه‌كردووه.