هه‌ورامانی ته‌خت و ژاوه‌رۆ و لهۆن وه‌ك میراتی جیهانی له یونسكۆ تۆمار كرا
K24- هه‌ولێر:
دواى هه‌وڵدانێكى (5) ساڵه، له كۆتایدا هه‌رسێ به‌شی سه‌ره‌كی هه‌ورامانی ته‌خت و سه‌خت و ژاوه‌رۆ له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانات وه‌ك كه‌له‌پوورێكی دێرینی مرۆڤایه‌تی و جیهان له یونسكۆ تۆمار كرا.
له (44)مین، كۆبوونه‌وه‌ى كلتووری لێژنه‌ى كه‌له‌پوور و شوێنه‌واری كلتووری، سه‌ر به رێكخراوى یونسكۆ، به زۆرینه‌ى ده‌نگ، هه‌ورامان، وه‌ك میراتى كولتووری جیهانى، تۆمار كرا.
پوویا تالنیا، سه‌رۆكى ناوه‌ندى كولتووری هه‌ورامان، رایگه‌یاند، پاراستنى نه‌ریته كۆنه‌كان له‌و ناوچه‌یه، وایکرد، زۆرینه‌ى ره‌هاى لێژنه‌ى یۆنیسكۆ، ده‌نگ به‌م ناوچه‌یه بدەن، بۆ به‌جیهانیبوونى.
به‌رپرسانى ئه‌و وڵاته‌ش رایانگه‌یاند، میراتى كورد، له میراته هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى جیهانه.
له ده‌قی بڕیاره‌كه‌دا هه‌موو به‌شه‌كانی هه‌ورامان وه‌ك یه‌ك پارچه بڕیاریان له باره‌وه دراوه و ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا، ره‌چاوی جیاكاری سنووری ده‌ستكرد نه‌كرێت و هه‌ورامان وه‌ك یه‌ك سه‌رزه‌مینی شارستانی بناسرێت.
ده‌قی بڕیاره‌كه:
"ناوچە دوورە دەست و شاخاوییەکانی هەورامان لانکە و گەواهیدەری کلتوری خەڵکی هەورامانن. هەورامییەکان وەک هۆزێکی کورد لە 3000 ساڵ پێش زایینەوە لەو ناوچەیە دەژین، کاری باخداری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەکەن. لەناو دڵێ چیاکانی زاگرۆس، لە پارێزگاکانی سنە و کرماشان بە درێژایی سنوورەکانی رۆژئاوای ئێران، لە دوو بەشی سەرەکی پێکهاتووە: لە ناوەراست و رۆژهەڵاتەوە ژاوەرۆ و تەخت ( لە پارێزگای سنە). لە رۆژئاواشەوە لهۆن (لە پارێزگای کرماشان).
شێوازی ژیانی خەڵکی هەورامان بەشێوەیەکە، خۆیان لەگەڵ سروشت و سەختی ناوچەکە گونجاندووە. بیناسازی و دروستکردنی خانوو لە ناوچە لێژەکان، چاندنی دار و درەخت لەسەر بەرد و ناوچە شاخاوییەکان، شێوازی بەخێوکردنی ئاژەڵ و کۆچی کورت ماوەیی وەزری، لە دیارترین جیاکەرەوەکانی ژیان و کلتوریی هەوارمییەکانە، کە ساڵانە بەگوێرەی وەرزەکان لە بەرزایی و پێدەشتەکاندا ژیان دەکەن (زستانان لەناو گوند و هاوینان لەناو باخ).
بەردەوامی لە ناوچەکەیان ماونەتەوە و ژیانیان کردووە، کە بە چەندین خەسڵەتی جیاکەرەوەی ژینگەی و تایبەتی ناسراوە، ئەم خەسڵەتانەش لە هەڵکۆڵراوی سەر بەرد، ئەشکەوت، پەناگە، چیاکان، پاشماوەی شوێنە کاتی و هەمیشەییەکانی نیشتەجێبوون، شوێنکار، گۆڕستان، رێگا، گوند، قەڵا و زۆر شتی دیکەدا نەخشێنراوە و دەردەکەون.
ئەو 12 گوندەی لە پرۆژەکەدان، گەواهیدەر و سەلمێنەری ئەوەن، خەڵکی هەورامان سەرەرای نەبوونی خاکی بەپیت لە ناوچە شاخاوییەکانیان توانیویانە وەڵامێکی باشی سروشت بدەنەوە و خۆیانی لەگەڵ بگونجێنن."
وه‌رگێڕان: نه‌ریمان هه‌ورامی
ک.ب