دووباره نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى تووشبوانی کۆرۆنا تەرخانکرا
K24- هه‌ولێر:
ژووری ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، رایگەیاند، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، لە هەرێمی کوردستان، لە پێناو پاراستنی سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى گشتیى شاره‌كه‌مان و هەستیاری و مەترسیداری ئه‌و دۆخه، بڕیار درا بە دووباره كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى، بۆوه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، راشیگەیاند، به له‌به‌رچاووگرتنى هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتىى ته‌ندروستى هه‌ولێرى ڕاسپێردراوە، تاوەکو ئاماده‌كارى ته‌واوبكرێت، له‌وانه‌ش دووباره كردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى رزگارى و چه‌ند شوێنيكى ديكه، بۆوه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى تووشبوان.
ک.ب