سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان دەكات

سەرۆك بارزانی كاری هاوبەشی رێكخراوەكانی لاوانی بە هەنگاوێكی زۆر باش وەسف كرد
دیداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان
دیداری سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌گه‌ڵ شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

رۆژی سێشەممە 27ـی تەمووزی 2021 لە سەلاحەددین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان كرد، كە لە سەرۆكی ئەنجوومەن و نوێنەری یازدە رێكخراوی جەماوەریی لاوانی لایەنەكان و پێكهاتەكان و هەروەها نوێنەرانی رێكخراوە ناحكومییەكانی بواری كاروباری لاوان پێكهاتبوو.

لە دیدارەكەدا شاندی میوان كورتەیەكیان لەبارەی كار و چالاكییەكانیان و هەروەها پلان و بەرنامەی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان لەمەڕ پرسی بێكاریی لاوان و مەترسیی ماددە هۆشبەرەكان و بەهێزكردنی ئینتیمای نەتەوەیی و رێكخستنەوەی كاروباری لاوان ئەویش لە نێو چوارچێوەیەكی هاوبەش بۆ سەرۆك بارزانی خستەڕوو و داواشیان كرد سەرۆك بارزانی پشتیوانی هەوڵ و چالاكییەكانیان بێت.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی كاری هاوبەشی رێكخراوەكانی لاوانی بە هەنگاوێكی زۆر باش وەسف كرد و دەستخۆشیی لێ كردن و پاڵپشتیی خۆشی بۆ كارەكانیان راگەیاند. لە درێژەی ئەو دانیشتنەدا سەرۆك بارزانی لەبارەی پرسە سیاسیەكان و تەحەددیاتی بەردەم لاوان و ئاسۆكانی داهاتوو، ئامۆژگاری و روونكردنەوەی پێویستی بۆ شاندی ئەنجوومەنی لاوانی كوردستان خستەڕوو.

 

H.B