پسپۆڕێکی ئابووری: کابینەی نۆیەم پاساوی بۆ بەغدا نەهێشت

بە چاودێری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان زۆر بە وردی و زانستیانە لە چوارچێوەی دەستوردا توانیان لەگەڵ به‌غدا  بگەنە رێككەوتن
سەلاحەددین ئەبوبەكر/ پسپۆڕی بواری ئابووری
سەلاحەددین ئەبوبەكر/ پسپۆڕی بواری ئابووری

K24- هه‌ولێر:

پەرلەمانتاران و شارەزایانی ئابووری رایدەگەیەنن،  كابینەی نۆیەم زۆر بەوردی و زانستیانە، ھیچ بیانویەكی بۆ حكومەتی عێراق، نەھێشتەوە، توانی بەگوێره‌ی  دەستوور، مافە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان، بەدەستبھێنێت، ئەمە لە كاتێكدابوو لە ساڵی 2014 وە، ھەولێر و بەغدا، لەسەر بودجە، نەدەگەیشتنە رێككەوتن.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ئه‌وه‌یه‌، ته‌واوی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئیتیحادی، یه‌كلایی بكاتە‌وه‌، زه‌مانه‌تی وه‌رگرتنی پشكی هه‌رێم، له‌ بودجه‌ی گشتی عێراق و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستبهێنیت، وه‌ك چۆن سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ئاماژه‌ی پێدا، كه‌ ئه‌مه‌ ئامانجی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانە، نه‌مانی لێبڕینی مووچەش، ئه‌نجامی ئه‌و به‌ڵێنانه‌یه‌، كه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ خه‌ڵكی كوردستانیدا.

لەمبارەیەوە، سەلاحەددین ئەبوبەكر، پسپۆڕی بواری ئابووری، روونیکردەوە،  شاندی دانوستانكار، بە چاودێری سەرۆكی حكومەتی ھەرێمی كوردستان، زۆر بە وردی و زانستیانە، لە چوارچێوەی دەستووردا، توانیان لەگەڵ به‌غدا  بگەنە رێككەوتن، سه‌رۆك وه‌زیران و كابینه‌كه‌ی، كۆكن، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌غداش پاره‌كه‌ نه‌نێرێت چاكسازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی بكرێت، ئاستی داهاتی ناوخۆ بگه‌یه‌ندرێته‌، ئاستی دابینكردنی مووچه‌.

نزار سوورچی، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، قەیرانی دارایی، لە كابینەكانی پێشووتر، درێژەی كێشا، تا تەمەنی دوو ساڵی كابینەی نۆیەمیش، بەڵام بە ئیرادە و وردبینی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، توانرا لەچوارچێوەی دەستوردا، بەغدا پابەند بكرێت، بە پێدانی مافە دارایەكانی ھەرێمی كوردستان، ئەمەش بەشێكی زۆری قەیرانی دارایی، چارەسەركرد .

ک.ب