لە په‌لامارێكی داعشدا لە شارەبان هاووڵاتییەك کوژرا

له‌ كه‌ركووكیش چه‌كدارانی داعش تەقەیان لە خێزانی یاریزانێکی کورد کرد
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك
هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك

K24 - هه‌ولێر:

لە په‌لامارێكی داعشدا لە شارەبان هاووڵاتییەك کوژرا، ژمارەیەك چەکداریش تەقەیان لە خێزانی یاریزانێکی کوردی دانیشتووی کەرکووك کرد و ژن و منداڵێکی برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیالە رایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی داعشەوە بۆ سەر بنکەیەکی هێزە ئەمنییەکان لەنزیك گوندی سەبتە لە باکووری رۆژهەڵاتی قەزای شارەبان، هاووڵاتییەك کوژرا، دواتر چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتن.

لە کەرکووکیش تەقە لە خێزانی "محەمەد شەمسەدین" یاریزانی کوردی بەرزکردنەوەی قورسایی کرا و لە ئاکامدا ژن و کوڕەکەی برینداربوون.

 

د.ی